گــەڕانـەوە

330 68 237
                                    













^ELIZABETH's POV>














بە پشتی دەستم چاوەکانم سڕی پێش ئەوەی فرمێسکەکانم بە ڕوومەتما بێنە خوارەوە
بوێریم نییە سەرم بەرز بکەمەوە و سەیری چاوەکانی بکەم
ئـەوەنەم بیرکردووە هەر چرکەیەک ئامادەم دەست بکەم بە گریان بێ ئەوەی بمەوێ بوەستم
بەڵام نامەوێ خەم ساردبم و دڵم لە پێش سەلامەتی ئەوەوە دانێم
قەینا کێشەم نییە با لەگەڵ هەر کەسێکا بێت خۆی ئەیەوێ، بەس با سەلامەت بێت، با بزانم دڵخۆشە

هێشتاش باوەڕ ناکەم دووبارە یەکمان بینیوەتەوە
دوێنێ کە لە دەستشۆرەکە بینیم هەموو گیانم ڕەق بوو بۆ ساتێ هەستم کرد دڵم بە تەواوی وەستا
خەیاڵی ئەم دیدارە لە ناکاوەییم نەکردبوو
هیچ بیرۆکەیەکم نییە چۆن زانیوتەی لەوێ کار ئەکەم! نەفرەت چۆن زانیویەتی!!

ئەمەوێ بڕۆم
ڕابکەم
دوور بـڕۆم
ئەوەنە دوور بڕۆم تەنها خۆم و یادگارییەکانی بەتەنها بمێنینەوە، ئاوهاش هەر ئەتوانم بە یادی ئەوەوە بژیم.. خوایە تەنها نامەوێ بیکەم بە قوربانی خۆم



جیمین: چۆن ئەتوانی ئەوەنە دڵ ڕەق بیت بە منیش بڵێ با وەکو تۆبم.
*چرپاندی و نێوچاوانی نا بە هی منەوە*

دڵم خێرا لێ ئەیات دووبارە
لەگەڵ هیچ کەسێکا، بە بینینی هیچ کەسێک بەقەد ئەو شڵەژاو نابم
دڵم ئەوەنە خێرا لێ ئەیات گومانم نییە لەوەی هەستی پێ ئەکات
بەڵام بە دەستی خۆم نییە
هەر کاتێک لێی نزیک بووم ناخم هەرایەک بۆ خۆی دروست ئەکات ڕۆحیشم ئەشڵەژێنێ
چۆن ئەتوانێ ئەوەنە کاریگەری لەسەرم هەبێ!

جوڵەی دەستە گەرمەکانی لەسەر پشتم بەردەوام لەرز بە گیانما ئەهێنێ
ڕانەکانی ئەوەنە پتەون لەسەری دانیشتووم ئەڵێی بەردی کەنار دەریاکانە بەڵام زۆر ئاسوودەهێنەرە

لێوەکانم لێک ترازاند تا پێی بڵێم لەبەر خاتری دڵی تۆ دڵم بەرامبەر هەموو دڵەکان ڕەق کردووە
بەڵام دووبارە دامخستنەوە بۆوەی هیچ هیوایەکی پێ نەیەم

سەری دوورخستەوە و چەناگەمی گرت تا سەیری بکەم
چاوە قوڵەکانی گەرمی بۆ ناخم ئەهێنن
ئەو جۆرەی قژە درێژەکەی هەڵئەیاتەوە و دووبارە یەتەوە ناو چاوی دڵی بۆ نەهێشتووم
سوێن ئەخۆم ئەگەر ئێستا هەستمە سەر پێیەکانی خۆم ئەژنۆکانم هێزیان نییە جەستەم هەڵگرن

چەن بە حەسرەتی بینینی ئاوها لە نزیکەوە گریاوم



جیمین: ئەتەوێ بە زۆر دەنگت دەرکەم؟؟
*برۆیەکی بەرز کردەوە بە جددیەوە پرسی دەستی بە ڕانما خشاند بە هێواشی*


دەستیم لابرد لەژێر چەناگەم ڕووم لە لایەکی تر کرد
ئەزانم ئێستا ڕوومەتەکانم وەکو تەماتە نەفرەتییانە سوور هەڵگەڕاون
لێی تێئەگەم
ئەویش لێم تێئەگا
ئەمناسێ
ئەزانێ هەر ئێلی ـیە گەمژەکەی جارانم بۆی
بەڵام نازانێ چ ترسێک ڕۆحی گرێ یاوم!




You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: May 17 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

Señorita Where stories live. Discover now