-$&$+jikook+&$

785 152 1K
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
بە کۆمێنت کردنتان زۆر دڵخۆش دەبم 🙁💔

جیمین گەشتە کۆشکەکەی جونگکووک

خواردنەکانی داگرتوو ڕۆشتە ژورەوە

بەخێرای هەنگاوی دەنا تا زوتر بگاتە ژورەوە
،، بینی جونگکووک خەریکی ڕێک خستنی هەندێک شتە

بە هێمنی خواردنەکانی دانا، بێ ئەوەی جونگکووک هەستی
پێبکات ، لە دواوە هەردوو دەستی خستە سەر چاوی جونگکووک

جیمین! کێیە ؟
وتی بە زەردەخەنەوە

جونگکووک! جیمین دەڵێی گاڵتە لەگەڵ منداڵ دەکەیت
، بڵێ من نەتوانم ئەم دەستە بچوک و دەنگە خۆشە نەناسمەوە ؟
وتی کاتێک دەستەکانی لە چاوی کردەوە

سوڕایەوە و توند باوەشی لە جیمین دا
جیمینیش باوەشی لێدایەوە

جونگکووک! بیرم دەکردیت
وتی کاتێک زیاتر جیمینی لەباوەش گرت

جیمین! منیشششششش
وتی بە کیوتی کاتێک دەستی لە ملی جونگکووک دا بوو

جونگکووک! ڕۆژێک تۆ بەو شیرینیەت من دەکوژیت
وتی کاتێک ناوچاوی نا بەهی جیمینەوە

جیمین! تۆ هێندە قۆز و پیاوانە مەبە من بمرم ، تۆ قەیناکە
وتی بە گاڵتە و پێکەنینەوە

جونگکووک ویستی ماپی بکات بەڵام جیمین
دەستی خستە سەر لێوی و لێی دوور کەوتەوە

جیمین! نابێت شیرینی بەسکی بەتاڵ بخۆیت
،، وەرە سەرەتا نانەکەت بخۆ
وتی کاتێک ڕۆشتە لای خواردنەکە ،

+مەبەست لە لێوی خۆی +

جونگکووک! تۆ زۆر لەوە خراپتریت کە بیرم لێی دەکردەوە
وتی بە گاڵتەوە کاتێک هات و دانیشت

جیمین! شششش ، دەی باخواردنت پێبدەم
وتی کاتێک ڕۆشتە سەر ڕانەکانی جونگکووک دانیشت

هەچ کەسێک ئەم دیمەنەی بینیبا ، دەیزانی
ئەم دوانەیە بۆ یەک دروست کراون

هێندە دیمەنێکی جوانی هەبوو ، کاتێک جیمین
لەسەر ڕانەکانی خۆشەویستەکەیەتی و خواردنی پێدەدا

ئەویش بە زەردەخەنەوە سێری دەکات
و خواردنەکە دەخوات

هیوادارم ژیان دڕەق نەبێت لەگەڵ ئەم دوو خۆشەویستە
و ڕێگەیان پێبدات بە ئاسودەی بژین پێکەوە

هیوادارم!

جونگکووک! باوکت نەی وت نابێت ئیتر درەنگانی شەو
لەدەرەوە بیت. ئەی چۆن هاتیت ؟
وتی کاتێک جیمین کەوچکێکی پێدا

خۆپەرستWhere stories live. Discover now