~party 17~

526 85 112
                                    

~من گەیشتوومەتە ئەو بڕوایەی مرۆڤ ڕەنگە تەواوی ژیانی بەس نەبێت بۆ ناسینی کەسێکی تر ئاخر مرۆڤ بەردەوام لە گۆڕاندایە تا ئەوی کۆن دەناسی ئەوی تازە درووست دەبێت.~

~ میسۆ'م ~

______________________________

جین:- کورینە ئارامبن میسۆ دەزانێت چی بکات، بیرتان چۆتەوە لە کۆمپانیا چۆن هەموومانی ڕزگارکرد؟ ھیچی بەسەر نایەت زوو دەگەرێتەوە.

تێیھیۆنگ :- ھیۆنگ دڵنیای چۆتە گوندێکی نزیک ئێرە - بە نیگەرانیەوە-.

جین:- بەڵێ تای ئەو وای پێ وتم .

نامجون:- با ئارامبین و چاوەرێ بکەین.

نیو کاتژمێر کورەکان بەو شێوەیە دانیشتون و بێدەنگ بون کەس قسەی نەدەکرد تا لەناکاو دەنگی دەرگا ھات ھەمویان ھەڵسانەوە،.

تێیھیۆنگ :- میسۆ گەرایەوە من دەرگا دەکەمەوە .

جین:- بۆستە تێیھیۆنگ تۆ ئەوە ناکەیت من دەچم.

نامجون :- ھیۆنگ با من بێم.

جین:- نەخێر نامجون من ئەوە دەکەم تکایە دانیشن.

ئەندامەکان دانیشتن بەبێ ئارامی چاوەرێیان دەکرد میسۆ دەرکەوێت و بزانن سەلامەتە لەنێو ھەمویان تای زیاتر بێ ئارام دەردەکەوت،
جین کە دڵنیا بۆوە ئەوەی دوای دەرگاکە میسۆیە دەرگاکەی کردەوە .

جین:- ئای خوایە میسۆ زۆر خەممان بوو - کاتێ ئەو کەل و پەلانەی لە میسۆ وەر دەگرت کە کریبوی- تۆ سەلامەتی ؟بۆوا درەنگ ھاتیتەوە ؟بۆ وا شێواویت؟

میسۆ:- بەڵێ ھیۆنگ خەمت نەبێ، کورەکان باشن؟ ھیچ روینەداوە؟

جین:- نەخێر ھەمو شتێک باشە بێخەمبە.

میسۆ چووە ناو ھۆڵەکە، ئەندامەکان پشتیان لە میسۆ بوو کاتێک میسۆ ویستی نزیک بێتەوە لە قەنەفەکان نەیتوانی زیاتر لەسەر قاچەکانی بوەستێ و کەوت بە زەویدا ، کورەکان لەگەڵ دەنگی کەوتنی میسۆ ئاوڕیاندایەوە بۆ دواوە و بە راکردن چونە لای ھەمویان شڵەژان ، تای میسۆی بە باوش ھەڵیگرت و بردیە ژورەکەی ، جین خێرا ئاو و پارچەیەک پەرۆی ھێنا تا دەم و چاوی سارد بکاتەوە.

تێیھیۆنگ :- ھیۆنگ چیبوە؟ بۆ کەوت ؟ ئایا ئەو باشە؟

جۆنگکوک:- ھیۆنگ ئەو چی بەسەر هاتووە؟

جیمین :- ھـ ھیۆنگ ئەوە خوێنە بە جلەکەی میسۆوە - بە ترسەوە-.

ھەموان ئاراستەی بینینیان گۆری بۆ جلەکانی میسۆ - لای کەمەری-  تێیھیۆنگ دەستەکانی نزیک کردەوە لە کراسەکەی ویستی هەڵیبداتەوە بەڵام کەمێک دوودڵ بوو، لەبەر ئەوە لە دڵی خۆیدا وتی،.

 ✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATIONWhere stories live. Discover now