~party 23~

428 76 118
                                    


~مرۆڤ بوونەوەرێکی خۆویستە!.~




____________________________



POV / TAEHYUNG

دوای ئەوەی ئەندامەکان ڕۆشتن لەسەر بێدەکەم بە جەستە گەرم و پڕ ئازارەکەمەوە پاڵکەوتمەوە. ئێستا پرسیارێک لای هەمووان درووست بووە بەڕاستی من بۆچی وا دەکەم؟ لەڕاستدا خۆشم نەمزانی تەواوی ئەوانە چۆن بەو خێراییە ڕوویاندا بەڵام بۆ ئەو قسانە هەرگیز مەبەستێکی خراپم نەبووە، ئەمشەو هەستم کرد میسۆ تەنها پاسەوانێک یان هاوڕێیەک نییە بۆ من، کاتێک هێرشمان کرایە سەر و باوەشم بە میسۆدا کرد بۆ پاراستنی، دڵم بە شێتانە کەوتبووە پەلە پەل کردن وەک ئەوەی کۆتا هەلی بێت بۆ ژیان، من بەڕاستی نامەوێت میسۆ هیچی بەسەر بێت ئەمڕۆ من لەگەڵی بووم و پاراستم ئەی کاتێکی تر کێ ئەوە دەکات؟ کێ دەیپارێزێت؟ ئەو لەبەر من هاتەوە ناو ئەو کارە پڕ لە مەترسییە. باشترە بەو جۆرە لێم توڕەبێت لەبری ئەوەی بە خوێن و ئازارەوە بیبینم، من ناتوانم بەرگەی بینینی ئەو بگرم بەو جۆرە چیتر نا کەسی تر نا. پێویستە خۆم ئەوە چارەسەر بکەم ئەوە کێشەی منە نەک میسۆ نەک کوڕەکان کەسی تر نا تەنها من.....

END TAEHYUNG POV





MISO POV

کاتێک چوومە پێش دەرگاکە لە دەرگام دا نامەوێت توڕەی بکەم، بەڵام ئەو وەڵامی نەدامەوە بۆیە وتم،.

میسۆ:- بەڕێز کیم دێمە ژوورەوە.

دەنگی نەبوو، دەرگاکەم کردەوە و چوومە ژوورەوە، لەسەر بێدەکەی ڕاکشابوو و سەیری سەقفەکەی دەکرد، بە قوڵی بیر لە چی دەکاتەوە؟! ئاھ میسۆ ئەوە کێشەی تۆ نییە، چوومە پێشەوە کە تێبینی منی کرد سەری لێم سوڕاند بە لاکەی تردا، باشە بۆ وا هەست دەکەم لە مناڵێک دەچێت کە لە دایکی توڕە بووە، واھ مناڵ، لەسەر لایەکی بێدەکە دانیشتم و وتم،.

میسۆ:- هەندێک لەوە بخۆ بۆ ئەوەی دەرمانەکان بخۆی.

تێیھیۆنگ:- برسیم نییە بیگەڕێنەوە.

میسۆ:- ببورە ؟ کێ پرسی پێت کردووە، تۆ وتت من پاسەوانی تایبەتی تۆم کەوایە من ئەرکم ئەوەیە ئاگاداری تۆبم. ئێستاش بە گوێڕایەڵی هەستە و ئەوە بخۆ.

تێیھیۆنگ ڕووی کردە من و بە ساردی لێی ڕووانیم، ئاھ هەرگیز پێشبینیم نەکردووە ساردی کەسێک هێندە بە ئازار بێت بۆ دڵە بچووکەکەم.

تێیھیۆنگ:- وتم نایخۆم یانی نایخۆم.

واھ چ کەللە ڕەقە لە ژێر لێوە وتم:- مناڵی بچووک.

هەڵسام و سینییەکەم لەسەر مێزەکە دانا و چوومە نزیک تێیھیۆنگ و دەستم کردە ژێر قۆڵەکانی و هەوڵمدا هەڵیبستێنم. تێیھیۆنگ هیچی نەوت هەستم کرد ئەویش وەک من بەو نزیکیەمان سوکە شۆکێک گرتوویەتی هەناسە گەرمەکانی بەر ڕووخسارم دەکەوت بە هێمنی یارمەتیمدا تا دانیشت بۆ ساتێک سەیری چاوەکانیم کرد لە هەمان کاتدا چاوەکانی ئەویش گرێدرا بە چاوەکانمەوە، واھ چۆن دەکرێت چاوێک هێندە مانا و هەستت پێ ببەخشێت؟!!!! چاوەکانی وەک گەردوون پراو پڕ بوو لە ئەستێرەی بێشومار، تەنها بۆ ئەو ساتە پڕ بە دڵ دەمویست لەو گەردوونە بێ هەناسە بمێنمەوە و لەوێ وەک بەردێکی گەردوون بسوڕێمەوە. واھ میسۆ تۆ بەڕاستی شێت بووی خێرا دوورکەوتمەوە کاتێک گوێم لێبوو تێی بە ئەنقەست کۆکی، خێرا سینییەکەم هەڵگرت و لەسەر بێدەکە لە نزیک تێیھیۆنگەوە دانیشم و یەکەم کەوچکم لە شۆرباکە لە لێوەکانی نزیک کردەوە بۆ ساتێک وەستا و سەیری دەکردم منیش سەیرم کردەوە لێوەکانی نزیک کردەوە و شۆرباکەی خوارد، ئیتر بەو جۆرە بە بێدەنگی شۆرباکەی بە دەستەکانی من خوارد دواتر حەپەکانم پێدا لەگەڵ پەرداخێک ئاو.

 ✅ناچار بووم! I WAS OBLIGATIONWhere stories live. Discover now