Part 5

595 68 43
                                    

V_C☺️
____________________________
بەیانی زوو خەبەریان کردمەوە ئەو کچە بوو کە ناوی سۆیۆن بوو بەڕاستی زۆر جوان بوو وە کیوتیش بوو

سۆیۆن"خاتوو ن/ت تۆ پێویستە بە شێوازی شاهانە هەڵسوکەوت بکەیت سەیری ئەم پەڕەیە بکە بەم زۆر هەڵسوکەوت دەکەیت"پەڕەیەکی لەدەست بوو بە منی دا

من"باشە ئەی ئەم هاوسەرگیریە چەند ڕۆژە..؟؟"

سۆیۆن"نزیکەی هەفتەیەک"

من"هەفتەیەک..!!😳"

سۆیۆن"بەڵێ چونکە خانەوادەی شاهانە هەمووکات ئاوا هاوسەرگیری دەکەن جا زۆر دەمێکە بیری هاوسەرگیری پاشا دەکەین چونکە کە من بچووک بووم پاشا کیمی پێشوو هاوسەرگیری لەگەڵ شاژن کرد زۆر خۆش بوو ئەو ڕۆژە هەموو شتێک بێ سنور بوو بەڕاستی زۆر خۆشبوو لەهەموو شوێنێک دەست دەکەن بە ئاهەنگ گێڕان وە ئێستاش ئەمە دووبارە دەبێتەوە بەڕاستی زۆر بە پەرۆشم بۆ ئەو هەفتەیە هەموو شتێک تایبەت دەبێ

من"واوووو🥲"

سۆیۆن"تۆ زۆر بەبەختی"

من"من..؟؟؟ بۆچی"

سۆیۆن"تۆ دەبیتە شاژن شاژنی ئێمە"

من"جا چیە شاژنیش هەر وەکو ئێوە مرۆڤ نیە من چیم جیاوازە لەگەڵ ئێوە"

سۆیۆن"بێگومان تۆ جیاوازی"

من"من جیاواز نیم وە بەڵێن دەدەم ببمە کەسێکی باش"

سۆیۆن"هەر خۆی تۆ لە کەسێکی خراپ ناچیت جا دەتەوێ بچینە شارۆچکەکە بەیەکەوە بۆ ئەوەی ئاهەنگەکە ببینی"

من"چییی لە ئێستاوە ئاهەنگ دەگێڕن..؟؟

سۆیۆن"بەڵێ"

من"دەمەوێ ببینم بەڵام پاشا ڕێگا بەوە نادات"

سۆیۆن"خەمت نەبێ درۆیەک دەدۆزینەوە"

من"بەڕاست تکایە دەمەوێ ببینم"

سۆیۆن"دەی با بڕۆین

ڕۆشتینە لای تایهۆنگ وە پێمان وت کە دەڕۆم بۆ لای دایکم وە باوکیشم لە ژیان نەماوە ئەم هەواڵەیان پێ ڕادەگەینم ئەویش ڕازی بوو بەڵام دوو پاسەوانی لەگەڵ ناردین و خۆمان گۆڕی جلی خزمەتکارەکانمان لەبەر کرد تا کەس نەزانێت خۆمانین و دواتر ڕۆشتین

بەڕاستی ئەمە باوەڕ پێنەکراوە خۆشترین ئاهەنگ بوو هەموویان دڵیان خۆشبوو منداڵەکان یاریان دەکرد پیاوەکان بە بێ بەرامبەر شەڕابیان دەخواردەوە وە ئافرەتەکانیش سەمایان دەکرد هەندێکیشیان لەولاوە گۆرانیان دەوت منداڵەکانیش دەیانوت شازادەیەک لە ڕێگایە من زۆر دڵخۆشبووم بە بینی ئەم هەموو شتە جوانە

چەند پیاوێکی لەولاوە دەیانوت کە شاژن وەکو پاشا کەسێکی خراپ و خۆ بە زلزانە بەڵام سۆیۆن وتی کە ئەمانە هەموو کات قسەی ناخۆش دەکەن وە ئەوان ئیرەیی دەبەن کە کچی جوانیان نیە بۆ ئەوەی لەگەڵ پاشا هاوسەرگیری بکات منیش کەمێم ئارام بوومەوە دواتر ڕۆشتینە ماڵەوە

دایکم"کچە جوانەکەم چی بوو بۆچی تۆیان برد..؟؟"

من"دایکە خۆشمەوێی بیرم دەکردی ئینجا با بۆت باس بکەم" من هاوسەرگیری لەگەڵ پاشا دەکەم

دایکم"چییییییییییی😱

من"بەڵی دایکە

دایکم"کچم ت تۆ شێت بوویت..؟؟"

من"نا بۆچی من پاشام خۆشدەوێ ئەویش هەروەها ئەم ئاهەنگە بۆ هاوسەرگیریەکەی بەیانیە"

دایکم"بەڵام ئەی من..؟؟ من بەجێ دەهێڵی..؟؟

من"نا دایکە گیان پاشا وتی کە تۆش بێیت بۆ کۆشکەکە تۆش لەوێ دەمێنیتەوە

دایکم"م من..؟؟ تۆ بەڕاستتە..؟؟"

سۆیۆن"خاتوون بەڵێ وە ئێمە ژوورێکمان بۆتۆ ئامادە کردووە"

دایکم"زۆر زۆر سوپاستان دەکەم"

دواتر هەموومان گەڕاینەوە کۆشکەکە من و دایکم بەیەکەوە لە ژوورەکە ماینەوە کەس لەوێ نەبوو تا دایکم وتی"کچم ئەمە کارێکی گرانە تۆ دەبیتە شاژن پێویستە ببیتە شاژنێکی سەرکەوتوو هەموو خەڵک شانازیت پێوە بکات"

من"خەمت نەبێ دایکە گیان"

لەناکاو تای هاتە ژوورەوە من و دایکم خۆمان چەماندەوە

تای"خاتوون لی تۆش وەکو دایکم سەیر دەکەم دڵنیابە کە کچەکەتان خۆشترین ژیان دەژی وە تۆش هەروەها"

دایکم"زۆر سوپاس گەورەم لە گەورەیی خۆتە"

تای"دایکە تکایە خۆت ڕاست بکەوە من قبوڵ ناکەم تۆ ئاوا خۆت بۆمن بچەمێنیەوە"دەستی دایکمی گرت و سەیری کرد"من تۆ وەکو دایکم دادەنێم ئەگەر هەر کەسێک قسەی بە تۆ وت یان بێ ڕێزی کرد دەیکوژم

دایکم"سوپاس پاشا"

تای"پاشا نا کوڕەکەم

دایکم"باشە کوڕەکەم

تای"ئاوا دایکە بێنە دەستەکانت ماچ بکەم"

دایکم"چییییی

بەردەوامە
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

پاشا کیمDonde viven las historias. Descúbrelo ahora