Part 6

556 62 40
                                    

V.C😊
____________________________

دایکم"چی چۆن دەبێ پاشا دەستەکانم ماچ بکەیت"

تای"تکایە ئەمە فەرمانە"دایکم دەستی دایە تای تایش ماچی کرد"سوپاس ئێستا پێویستە بڕۆم"

من ئەم هەڵسوکەوتە جوانەی تایهۆنگم زۆر پێ جوان بوو و سەیری ئەوم کرد و زەردەخەنەم کرد ئەویش زەردەخەنەی بۆ کردمەوە چاوێکی لێم داگرت و ڕۆشت

دایکم"کچم ئەو بەڕاستی کەسێکی زۆر خوێن شیرینە"

من"بەڵێ دایکە ئەو کەسێکی زۆر زۆر باشە"

دایکم"ئێستا تۆ دەبیتە شاژن"دەستی گرتم و ماچی کردم و پیرۆزبایی لێکردم

بەیانی......

سۆیۆن"خاتوو ن/ت ئامادەی..؟؟

ن/ت"ناهـ

سۆیۆن"خاتوون خێرا دەبێ ئامادە بیت بۆ ڕێوڕەسمەکە

ن/ت"باشە

هەڵسام و خۆم شۆرد و و خزمەتکارەکان منیان ئامادە کرد و مێکئاپیان بۆ کردم و جلی هاوسەرگیریەکەیان لەبەر کردم بەڕاستی من زۆر جوان ببووم ئاخ جلی جوان چی لە مرۆڤ دەکەی دواتر شاژنی گەورە هاتە لام لەگەڵ شازادە منیش خۆم بۆ چەماندنەوە

شاژن"تۆ کچی جوان دڵی کوڕەکەمت برد ئەو وتی کە تۆی زۆر خۆشدەوێ"

شازادە"هیوادارم ببیتە شاژنێکی سەرکەوتوو"

من"سوپاستان دەکەم"

شاژن کەمێک بە لوت بەرزی وتی"لەخوارەوە چاوەڕێت دەکەین خێرا ئامادەی بکەن"

خزمەتکارەکان"بەسەرچاو شاژن"

ئیتر منیان ئامادە کرد و ڕۆشتینە خوارەوەی کۆشکەکە کە باخچەیەکی زۆر زۆر گەورە ی تیابوو وە من و تای هاوسەرگیریمان کرد نازانم کەلتوری پێشتر چۆن چۆنی هاوسەرگیریان دەکرد بەڵام ئیتر بەم کەلتورەی ئەم سەردەمە هاوسەرگیریان کرد لە بەیانیەوە تا ئێوارە ئاهەنگ گێڕدرا من و تای ڕۆشتینە ژوورەکەی خۆمان ئیتر خۆتان ئەزانن چی ڕویدا🙄 دواتر بەیانیەکەی دووبارە من و تای ڕۆشتینە ناو خەڵکی لە شارۆچکەکە هەموویان زۆر دڵخۆشبوون بەڵام هەندێکیان نا ئەوانەی منیان دەناسی یاخود کچەکانیان هەڵنەبژێردراون وە دواتر تای قسەی بۆیان کرد و وتی

تای"من پاشا کیم تایهۆنگ من دوێنێ ژیانی هاوسەریم پێک هێنا ئەوەش شاژنی وڵاتەکەم ناوی شاژن ن/ت

پاسەوان"هەمووتان ڕێز بنوێنن" هەموویان چەمانەوە و وتیان"پایە بەرزی بۆ پاشا و شاژنی وڵاتەکەمان سوێند بە گیانمان دەخۆین تا ماوین ڕێز لە ئێوە و وڵاتەکامان بگرین
شکۆ مەندی بۆ پاشا و شاژن شکۆ مەندی بۆ پاشا و شاژن" دووبارە و دووبارە دەیانوت شکۆمەندی بۆ پاشا و شاژن پاش ماوەیەکی تر گەڕاینەوە کۆشک شەوەکەی خەوتین لە ماوەی ئەم هەفتەیە تەنها خۆشی و ئاهەنگ گێڕان بوو دواتر من وەک و شاژن ڕێزم لێ دەگیرا بەڵام شاژنی گەورە زۆر ڕقی لێم بوو وە هەروەها کچەکەشی بەڵام تای لە دژیان دەوەستاوە کاتێک هەڕەشەیان لێم دەکرد

لەسەر خوانی بەیانی...

تای"بەیانیتان باش"

هەمووان"بەیانی تۆش باش پاشا"

شاژن"پاشا دەمەوێ شتێک بڵێم"

تای"فەرموو دایکە"

شاژن"بەڕای تۆ وا پێویست ناکات جێگرەوەی پاشا هەبێت..؟؟؟"

تای"دایکە هێشتا زوو نیە بۆ ئەمە...؟؟؟"

شاژن"نەخێر دەتوانم بڵم درەنگیشە"

تای"بیری لێ دەکەمەوە"

تینا"پاشا منیش لەگەڵ ڕای شاژنم"

تای"هەر وەکو وتم بیری لێ دەکەمەوە"

منیش هیچ قسەیەکم نەکردوو بێدەنگ بووم چونکە دەمزانی هەر قسەیەک بکەم شاژن لە دژم دەوەستێتەوە بۆیە هیچم نەوت تا تای وتی"شاژنەکەم تۆ دەڵێی شازادەیەکی بچووک بێنیتە دوونیا"

من"م من نازانم چی بڵیم 🙂"

تای"دواتر بەیەکەوە قسەی لەسەر دەکەین"

من"باشە گەورەم"

تای"من دەبێت بڕۆم کۆبوونەوە لەگەڵ جیمین و جین بکەم جارێ خواتان لەگەڵ...!!"

هەموومان نانمان دەخوارد و تای ڕۆشت

شاژن"شاژن ن/ت دایکت لەکوێیە..؟؟"

من"دایکم لە کۆشک ڕۆشت" ئەو هەڕەشەی لە دایکم کرد وە ئەویش ڕۆشت

بەردەوامە..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

پاشا کیمWhere stories live. Discover now