Just Us 1

2.9K 190 13
                                    

یەکەم رۆژی قوتابخانە بوو
تایهیۆنگ لە خەو هەڵساوە لە لسەر بێدەکە دانیشت و دەستی بە سەری دا برد،
سەیری دەرەوەی کرد ڕۆژ لەدەرەوە بوو وە باڵندەکان گۆڕانیان دەوت، دونیایان بەخەبەر دەهێنا.

تای بۆ لای پەنجەرەکە ڕۆیشت بینی مندالان لەگەل دایکان دەڕۆیشتن بۆ قوتابخانە، تای سەیری دواوەی خۆی کرد.
ئاواتی ئەوە بوو کە ڕۆژێک دایکی لە دەرگاکە بێتە ژوورەوە وە لە باوەشی بکات بەڵام ئەوە مەحاڵ بوو چوونکە دایکی کۆچی دوای کردبوو چەندین  مانگ لەمەو بەر، هۆکارەکەشی نەدەزانی.

تەنیا لەگەڵ باوکی دەژیا، بەڵام باوکی زۆری لەگەڵ توند بوو، تای هەموو کارەکانی ماڵەوەی دەکرد، خۆی فێری دروست کردنی خوارندن کرد، تاوەکو باوکی لێی ڕازی بێت و شانازی پێوە بکات.

لە وانەکان یەکەم بوو تاوەکو کوڕێک هاتە قوتابخانە وە تای بوو بە دووەم باوکی شەڕی لەگەل کرد، هەموو کات دەبێت یەکەم بێت.

باوکی لەگەڵ ئافرەتی تر دەخەوت و دەیان هێناوە ماڵەوە وە بە هەموانی دەوت کە ئەوی خۆشدەوێت. بەڵام هەمووی درۆ بوو.

من گێم پێنەدەدا، من دڵ خۆش بووم، بەڵام ئەو کاتەی کە باوکم لێی دەدام نا، هیوام وابوو زوو بمرم و بڕۆم بۆ لای دایکم، بەڵام دایکم لە دوورەوە سەیرم دەکات وە شانازیم پێوە دەکات کە گەورە بووم و بوومەتە کوڕێکی چاک

تای ڕۆتینی ڕۆژانەی خۆی کردوو بەرەو چێشت خانەکە ڕۆیشت بۆ ئەوەی نانی بەیانی ئامادە بکات بۆ خۆی و باوکی.

تای ڕۆیشتە خوارە، بینی کە باوکی وا خەریک بوو ماچێ لە ئافرەتێکی تری دەدا بەڵام ئەو ئافرەتە جیاواز بوو لەو ئافرەتەی کە دوێنێ شەو لێرە بوو.

تای گوێی لێ نەگرتووە بەرەو چێشتخانە چوو.

تای خواردنەکەی لەسەر مێزەکە دادەنا کاتێک باوکی هاوتە ژوورەوە لەگەل ئافرەتەکە

ب/کیم: تایهیۆنگ لە داهاتوو دا ئەم خانمە دەبێت بە دایکت

تایهیۆنگ: چی بەڵام ئەو سکرتێرەکەتە

ب/کیم: ئاگات لە دەوت بێی تای

تایهیۆنگ: بەڵام تا ئێستا ساڵێک بەسەر مردنی دایکم دا نەچووە

ب/کیم: تایهیۆنگ من پیاوم منیش حەز و ئارەزووم هەیە. من ناکرێت تاوەکو تەمەنم بێ هاوسەر بمینێمەوە.

تایهیۆنگ: بەڵام تۆ هەموو ڕۆژێک لەگەل ئافرەتی تر دەگەڕێیتەوە ماڵەوە

ғᴏʀʙɪᴅᴅᴇɴ ᴛᴏ ʟᴏᴠᴇ (کوردی)KTH..JJK One-shotWhere stories live. Discover now