Heartless 4

933 98 75
                                    

سالێک بەسەر چوو
بەڵام جونگووک هەر لە نەخۆشخانە بوو
تایهیۆنگ کوڕێکی بوو وە یوونگی و جیمین بەیەکوە بۆنەتە خۆشەویست

تایهیۆنگ: یوونگی دەتوانیت ئاگارداری تایگووگ بیت

یوونگی: بەڵێ بینە بیدە بە من تۆ کارەکەت بکە

تایهیۆنگ چووە گەرماوەکە وە جیمین هاتە لای یوونگی کە خەریک بوو یاری لەگەڵ تایگووگ دەکرد

جیمین: چەند جوانە وانیە

یوونگی: چیە تۆش مناڵت دەوێ، من لام گریبگ نیە گەر حەز دەکەیت هەر ئێستا دەچینە ژوورەکەمان و مناڵ دروست دەکەین چی دەڵێیت

جیمین: هەی بێ شەرم (سوور هەڵگەرا بوو)
دەی بیدە بە من دەیخەوێنم

یوونگی: من بە ڕاستیمە دەمەوێت ببم بە باوک کچێکی بچوکمان دەبێت ناوی لێ دەنێین یووجی

جیمین سەری کەوتە سەر شانی یوونگی، پێ دەچوو خەوتبێت و تایگووگ لە نێو دەستی جیمین بوو
یوونگی پێکەنی و جیمین،ی هەڵگرت و بەرەوە ژوورەکەی ڕۆشت و تایهیۆنگ تایگووگی بردە ژوورەکەی

تایهیۆنگ: جونگووک بۆ ساڵێک من چاوەڕێی تۆ دەکەم بۆ چی بەخەبەر نایەیت تۆ بۆ چی (فرمێسک لە چاوەکانی دەهاتنە خوارەوە )

بۆ چی نا تایهیۆنگ هەموو ڕۆژێک سەردانی جونگووک،ی دەکرد
هەموو ڕۆژێک دەگریا وەک ئەوەی هیچ فرمێسک لە نێو چاوەکانی نەبێت
.
.
.
بەڵام ڕۆژێک لە ناکاو کاتێک خەریکی چێشت لێنان بوو کەسێک بەیوەندی کرد کە لە نەخۆشخانەوە بوو

پزیشک: تۆ بەڕیز تایهیۆنگ،یت

تایهیۆنگ: بەڵێ ئەمە کێیە

پزیشک: ئەمە لە نەخۆشخانەوەیە، جونگووک بەخەبەر هاتووە هەر بانگی تایهیۆنگ دەکات

تای مۆبایلەکەی لە دەستی کەوتوو بەپەڵە بەرەو دەرگا دەڕۆشت

نامجوون: بۆ کوێ دەچیت تایهیۆنگ

تایهیۆنگ: هیۆنگ..جونگووک بەخەبەر هاتووە هیۆنگ جونگووک..

نامجوون: دەی کەواتە بەیەکەوە دەڕۆین

هەردووکیان بەرەو نەخۆشخانە چوون
کە گەیشتنە ژوورەکە جونگووک بەخەبەر هاتبوو

تایهیۆنگ: جونگووک ئەوە تۆیت

جونگووک: تای داوای لێ بووردن دەکەم

ғᴏʀʙɪᴅᴅᴇɴ ᴛᴏ ʟᴏᴠᴇ (کوردی)KTH..JJK One-shotWhere stories live. Discover now