Just Us 2

1.1K 131 8
                                    

تای چووە ژوورەکەی و بینی جیمین لە شوێنی خۆی دانیشت بوو

جیمین: یاا تای لێرە (دەستەکانی خۆی بەرز کردەوە)

کاتێک کە دەڕۆیشت بۆ لای جیمین، لەناکاو بەر سینگی کەسێک کەوت

جونگووک: بۆ چی وا هەست دەکەم کە تۆ منت خۆشدەوێت

تایهیۆنگ: لە خەونت، کێ تۆی خۆشدەوێت.

جونگووک: تۆ!! بەدڵنیاییەوە..

تایهیۆنگ: داوای جلەکانی تۆم کرد چوونکە، ژمارەی جلەکانت بۆم گونجاو بوون

جیمین لە شوێنی خۆی هەڵسا و بەرەو تای و جونگووک ڕۆیشت

جیمین: جونگووک لە خۆبای مەبە، کە هەموو کەسێک تۆی خۆشدەوێت، واتا ئەوە ناگەیەنێت کە تای تۆشی خۆشدەوێت

زەنگی قوتابخانە لێیدا
و هەموو کەسێک بۆ شوێنی خۆیان ڕۆیشتن
تای و جیمین لە لای یەک دانیشتن و جونگووک لە دواوە دادەنیشت، چونکە هەموو کات دەخەوت

مامۆستا هاتە ژوورەوە دەستیبە وانە گوتنەوەی کرد
دوای چەندین کاتژمێر مامۆستا داوای ئەرکی ماڵەوەی کرد
کاتێک هەموو قوتابیان خەریک بوون ئەرکەکانیان دەردەهێنا تای لە شوێنی خۆی وەستا.

جیمین: چی ڕوویداوە تای بۆ چی ئەرکەکەت نا هێنیتە دەرەوە

تایهیۆنگ: چونکە لە ماڵەوەم بە جێ هێشتوە

جیمین: مامۆستا بە قوڕسی سزات دەدات

تایهیۆنگ: دەزانم 🥺

جونگووک گوێی لە تای بوو لە شوێنی خۆی هەڵساو و بەرەو مامۆستا ڕۆیشت.

جونگووک: ئەمە هی تایهیۆنگ،ە

مامۆستا ١: ئەی هی تۆ لە کوێیە

جونگووک: نەم کردووە، لە بیرم کرد

مامۆستا ١: جونگووک بۆ دەرەوە، هەر ئێستا (هاواری کرد)

مامۆستاکە هاواری بەسەر جونگووک دا کرد کە سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا و بێدەنگ بوون.
جونگووک ڕۆیشت بۆ دەرەوە

تایهیۆنگ: مامۆستا من ئەرکەکەم لە ماڵەوە بە جێ هێشتوو

مامۆستا ١: بەڵام هی تۆ لای منە جونگووک خستیە سەر مێزەکە

ғᴏʀʙɪᴅᴅᴇɴ ᴛᴏ ʟᴏᴠᴇ (کوردی)KTH..JJK One-shotWhere stories live. Discover now