" گواستنەوە "

551 61 60
                                    

مالێکی نوێ لە شارێکی نوێ... یاخود با بلێم دوورگەیەک

لە سیۆلەوە بۆ دورگەیەکی بچوک ڤێرلاند
دورگەیەکی کۆن و پڕ لە چیرۆکی سەیر و سەمەرە

بەڕاستی شوێنێکی خەیالی دیارە و زۆر دلرفێنە

زۆر داوام لە دایک و باوکم کرد تا ڕازیبوون و هاتین بۆ ئێرە

بۆیە دلخۆشم و بە پەرۆشم بۆ مالە نوێیەکەمان

چاوەکانم زەق بوبون و بە خەندەیەکی گەورەوە سەیری دەوروبەرم ئەکرد مالێکی جوان و باخچەیەکی گەورە بەدلمە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چاوەکانم زەق بوبون و بە خەندەیەکی گەورەوە سەیری دەوروبەرم ئەکرد مالێکی جوان و باخچەیەکی گەورە بەدلمە

هەست ئەکەم تازە لەدایک بومە و ژیانم لێرە دەست پێئەکات

دایکم :ئێستا دلخۆشی خاتوون؟

:بەلێ زۆر زۆر

باوکم : وەرە دەی بۆکسەکان ببە ژورەوە

رامکرد و بۆکسێک هەلگرت بۆ ژورەوە

تا کاتی ئێوارە ئێمە بەردەوام بوون لە رێکخستنی مالەکە

دایک و باوکم ڕۆشتن بۆ کڕینی هەندێک خواردن و شتی پێداویستی منیش لە ژوورەکەم خەریکی رێکخستنی جێگاکەمم

ئوففف تەواو بووم زۆر ماندووم بەلام دلخۆشیەکەم رێگە با ماندووبونم نادا و ئەمەوێ بەردەوام بسورێمەوە لەو مالە چومە خوارەوە و پەرداخێک ئاوم خوارد

بیرم کردەوە کە من باخچەکەم نەبینیوە
خێرا رامکرد دەرگای پشتەوەی خانوەکە و چومە باخچەکە

من لێرە دلم ئەوەستێت باخچەیەکی گەورە و سەوز

خەریکە لە دلخۆشیا شێت ئەبم هەستێکی زۆر زۆر خۆشم هەیە ڕام ئەکرد لەنێو باخچەکە

کەمێک پالکەوتم لەسەر گیاکان و سەیری ئاسمانم ئەکرد

زۆری نەبرد گوێم لە دەنگی سەیارە بوو وە دواتر دایکم کە لە ژورەوە بانگی ئەکردم

:ئەوە هاتم

هەلسام تا بچمە ژورەوە بەلام لەناکاو بەربومەوە ئەو گوریسە چیە لە قاچم ئالاوە؟

هەلمگرت و راکێشا بەلام وەک بلێی بە شوێنێکەوە بەسترابوو وە زۆ توند بوو هەلسام و بەدوای گوریسەکە کەوتم

دەرگای جادووی (Niki)✔️Where stories live. Discover now