" نەفرین "

224 51 52
                                    


? : ئێستا پێم بلێ تۆ لەوێوە هاتی؟

: بەلێ......

? : ئای خوایە باوەڕ ناکەم لەکۆتایدا ئێمە رزگارمان دەبێت

: چی مەبەستت چییە؟!

? :ئێمە سالانێکی زۆرە گیرمان خواردووە بەهۆی نەفرینێکەوە

:نەفرین؟ ئایا ئەوە بەڕاستی بونی هەیە

? :بەلێ هەیە..... هەرچۆنێک بێت من ناوم نیکی یە ئەی تۆ؟

: من ئانیا

نیکی :تەمەنت چەندە؟

: 22 سال

نیکی : منیش 22 سالم کەوایە هاوتەمەنین

تەنها لەنێو شۆکێکدا مابومەوە و نەمدەزانی چی ڕوودەدات

نیکی :هێی خەیالت بۆ کوێ ڕۆشتوە؟

: تەنها بیر ئەکەمەوە گەر ئەمە خەونێک بێت؟

نیکی :ئەمە خەون نییە ئێرە شانشینی پەریەکانە

:واتا تۆ پەریت؟

نیکی : نەخێر ئەوە لەکۆندا هەبوون بەلام دوای نەفرینەکە لەناوچوون ئێمەش خەلکانێکین بەلام وەک تۆ ڕاستەقینە نین

:ئەتوانی هەموو شتێکم پێ بلێیت؟

نیکی : ڕاستیەکەی پێشتر ئێرە پەری لێ ئەژیا کە زۆر جوان بوون وە بالدار بوون رۆژێک پاشاکەمان ئافرەتێکی جیاواز دێنێتە نێو شانشینەکە کە ئەو لە شانشینی جنۆکەکان بوو بەلام لەگەل پاشا یەکتریان خۆش دەویست

پاش ماوەیەک کچێکی جوانیان بوو وە چەند سالێک کە شازادە گەورەبوو پاشای جنۆکەکان کە باوکی شاژن بوو هێرشیان هێنایە سەر شانشینەکەمان و پاشا و شاژنی کوشت وە بالی شازادەی برد لەگەل خۆی و نەفرینی لەهەموان کرد لەبەر ئەمەش زۆربەمان بەبێ بال ماینەوە

پاش چەندین سال لە بەڕێوەبردنی ئێرە لەلایەن شازادەی بچوک بەتەنها خێزانێکی پێک هێنا وە منیش کوڕی ئەوم

:واتا تۆش شازادەی؟

نیکی :بەلێ... ئەمە چیرۆکەکە بوو

:ئەی چۆن ئەو نەفرینە لائەچێت؟

نیکی : دایکم گوتی ئەوکاتە رزگارمان دەبێت کە کەسێک لەم دەرگایە بتوانێت بێتە ژورەوە و ئەو کەسە توانای رزگارکردنی ئێمەی هەیە لەو نەفرینە

: واتە من؟

بە شلەژاویەوە سەیرم کرد

نیکی :بەلێ تۆ... زۆر دلخۆشم لەکۆتایدا کەسێک توانی ئەم دەرگایە بکاتەوە و بێتە ئێرە..... ئانیا..... تکایە ئەتوانیت ئێمە رزگار بکەیت؟

:بەلام من نازانم چۆن؟

نیکی : ئاساییە منیش تا ئێستا نازانم بەلام گەر بتەوێت ئەچینە لای دایکم و لێی ئەپرسین

: بەلام...... چەنێکی پێ ئەچێت؟

نیکی : نازانم.......بەلام لەوەیە زۆر

: باشە بەلام ئێستا ناتوانم

نیکی :بۆچی؟

: چونکە ئەمڕۆ هاتینە ئێرە وە زۆر ماندووبوم و خەوم دێت

نیکی : واتا ئەتەوێت بڕۆیت؟

: بەلێ

نیکی : بەلێنم پێ ئەدەیت کە بگەڕێیتەوە؟

بە ڕوخسارێکی غەمبارەوە سەیری کردم

: بەلێن بێت.... چونکە من حەزم بە سەرکێشیە و ئەم کارەش وادیارە کە سەرکێشی بێت

نیکی :کەی دەگەڕێیتەوە؟

:بەیانی

نیکی : باشە کەوایە چاوەرێت ئەبم لێرە

:باشە

ڕووم وەرگێڕا و بەرەو دەرگاکە چووم سەیرێکی دواوەم کرد

نیکی بەخەندەیەکەوە مالئاوایی لێم ئەکرد

چومە دەرەوە



ڤۆت لەبیر مەکەن ☺️

دەرگای جادووی (Niki)✔️Where stories live. Discover now