بەیانی
بەخێرای هەلسام لەسەر جێگاکەم و گەرماوێکم کرد هاتمە دەرەوە و کابۆیەک و بلوزێکی سادەم لەبەر کرد و جانتاکەم دەرهێنا هەندێک پێداویستیم وەک مۆبایلەکەم و شەحن و هیتفۆن و مەیکاپەکانم تێکرد وە چەند دەستە جلێکم دانا کە بۆ کاتی نەخوازراو یاخود گەر جلەکانم تەڕ بون یان هەر شتێکی تر چونکە پێ ئەچێت گەشتێکی کەمێک سەخت بێت وەک نیکی باسی کرد
چومە خوارەوە و نەمویست کە دایک و باوکم بمبینن بۆیە بە هێواشی ئە رۆیشتم
دایکم :هۆپ... بۆ کوێ بەخۆت و ئەو جانتایەوە رائەکەی؟
:ئااا.... ولا ئەمەوێ ئەمڕۆ هەموو دورگەکە بگەرێم بۆیە ئەرۆم
دایکم :ئێ نان بخۆ جا بڕۆ
:نا پەلەمە لەدەرەوە نان ئەخۆم.. بای بای
رانکردە دەرەوە و کەمێک رۆیشتم پاشان سورامەوە بۆ باخچەکەمان و بەرەو دەرگالە رۆیشتم
دووبارە هەمان دیمەن.... واو
سەیرێکی دەوروبەرم کرد
هێی..... دەنگێک هات لە دورەوە
:نیکی؟!
نیکی :بەلێ خۆمم.. سلاو
:سلاو.....
بە خەندەیەکەوە
نیکی :کەمێک دودل بووم لە گەڕانەوەت
:من بەلێنم دا کە بگەڕێمەوە
نیکی :باشە... کەوایە با بڕۆین بۆ کۆشک
سەرم لەقاند و بەڕێکەوتین
نزیک کەوتینەوە لە کۆشکێک
![]()
Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image. چەند سەربازێک لەلای دەرگاکە بوون بەلام نیکی زۆر بە سادەیی چوە ژورەوە زۆر دلرفێن بوو
هەستێکی خۆشە گەر شازادە بیت
یەکێک لە پێش مانەوە ڕۆیشت
نیکی :دایکم لەکوێیە؟
لێی پرسی
خزمەتکار :لەنێو باخچەکەیە شازادە
دانەوایەوە
ئۆمۆۆۆۆ منیش حەز ئەکەم ببم بە شازادە
نیکی :دەی وەرە خێرا
![](https://img.wattpad.com/cover/326756828-288-k489175.jpg)
YOU ARE READING
دەرگای جادووی (Niki)✔️
Fantasyرەنگە تۆ خەونێک بیت..... بەلام بۆ بینینت ئامادەم هەمیشە بە خەوتویی بمێنمەوە هەتا گەر دەست بەرداری ژیانی راستەقینەم بم لەپێناوت ئامادەم و قبولی ئەکەم کە بۆ تا هەتایە لە جیهانێک بژیم کە وەک خەیالێک بێت دەستپێک : 14/11/2022 تەواوبوون : 7/7/2023