١٤

646 161 15
                                    

پارک جیمین: پێویستی نەدەکرد، دەزانی

مین یوونگی: تۆ نەخۆشیت، بوەستەل لە هەوسوکەتی منالانە وە بیان خۆ

پارک جیمین: سوپاس

مین یوونگی: تۆ هەموو کات سوپاسی خەڵک دەکەیت یان تەنیا فێر بوویت کە هەممو کات بیلێیتەوە.

پارک جیمین: نەخێر بەلام بە راستیمە، تۆ زۆرت یارمەتی دام، لە وانەیە هەر نەتوانم چاکەکانت بدەمەوە

مین یوونگی: پێویست ناکات چاکەکەم بدەیتەوە

یوونگی دەرمانەکانی خستە نێو دەستی جیمین وە پەرداخێ ئاوی بۆ هێنا تاوەکو بیخواتەوە لەگەل دەرمانەکانی
وە نامجوون هەڵساوە رووی کردە یوونگی

کیم نامجوون: من دەچم جلەکانم دەگۆرم وە دەرۆم بۆ کۆمپانیا، تۆ دێیت وانیە

کاتێک کە نامجوون باسی کۆمپانیای کرد، یوونگی سەیری نامجوونی کرد بە چاوە توڕەیەکانی وەک ئەوەی کە ئێسا بیکوژێت

کیم نامجوون: ئایا من لە کێشەدام (بە سەبری لە ناو گوێی سیۆکجین قسەی کرد)

کیم سیۆکجین: بە پێی ئەنجامەکانی من بەلێ (بە سەبری قسەی کرد لەگەل نامجوون)

کیم نامجوون: جین یارمەتیم بدە (بە سەبری قسەی کرد)

کیم سیۆکجین: نەخێر هەرگیز ( بە سەبری وەلامی دایەوە)

جین لە شوێنی خۆی هەڵساو رۆشت بۆ سەرەوە

پارک جیمین: تۆ لە کۆمپانیا کرد دەکەیت

جیمین سەیری یوونگی کرد

مین یوونگی: ئئمم لە ڕاستیدا، ئەوەندە کارێکی گرینگ نیە، کۆمپانیایەکی ئەوەندە گەورە نیە

پارک جیمین: واو شتێکی ناوازەیە، ناوی کۆمپانیاکەت چیە

یوونگی خەریک بوو قسە بکات بەلام پەیوەندیەکی بۆ هات وە مۆبایلەکەی لو هۆلەکە بوو ئەو شوێنەی کە لێی خەوتبوو

مین یوونگی: دەرۆم وەڵام دەدەم لەوانەیە گرینگ بێت

پارک جیمین: بەڵێ بێگومان

یوونگی لە وێ ڕۆشت و چووە هۆلەکە بۆ ئەوەی وەڵامی پەیوەندیەکە بداتەوە وە سیۆکجین هاتە نێو چێشتخانە وە بینی کە جیمین خەریکی قاپ شووشتن بوو

زەردەخەنەيەکي جوان (pretty smile)Where stories live. Discover now