١٧

529 108 138
                                    

کاتی نانی ئێوارە
جونگووک خوانی دروست ئەکرد و تایهیۆنگ،یش لە هۆڵەکە دانیشت بوو

جیۆن جونگووک: تای دەتوانیت بانگی هیۆنگ بکەیت، خوانم ئامادە کردوە

کیم تایهیۆنگ: بێگومان

جیۆن جۆنگووک: گەر نا، خواردن بۆ ژوورەکەی ئەبەم

کیم تایهیۆنگ: باشە

تای چووە سەرەوە و لە دەرگای دا بەڵام گوێی لە هیچ نەبوو

کیم تایهیۆنگ: جیمین ئایا خەوتوویت

تای دەرگاکەی کردەوە و بینی کە جیمین سەری خۆی لە نێو بالیفێک شاردبووە و پێ دەچوو کە گریا بێت

کیم تایهیۆنگ: جیمین

پارک جیمین: نامەوێت تۆ ببینم

کیم تایهیۆنگ: ئەزانم هەر نا وەرە نان بخۆ

پارک جیمین: حەزم لە هیچ شتێک نیە

کیم تایهیۆنگ: لە کەیەوە دەتزانی کە ئێمە mate,ین

پارک جیمین: کاتێکی زۆرە ێەبێت، ئەو کاتەی کە تۆ و جونگووک ڕۆشتن بۆ دەرەوە، منیش دوای ئێوە کەوتم

کیم تایهیۆنگ: بۆ چی پێت نەوتم

پارک جیمین: دەترسام..بەڵێ ئەترسام کە تۆ ڕەتم بکەیتەوە

کیم تایهیۆنگ: تەتزانی کە وا ئەکەم..

جیمین لەسەر بێدەکە هەڵسا و خۆی بە دیوارەکەوە گرتبوو

پارک جیمین: ئەزانی، بەڵام دەزانی بۆ ٢ مانگ هەر تۆم خۆشویست تۆ هەر گوێت لێی نەبوو, کە هەموو کات لە دوورەوە سەیری تۆم دەکرد، هەندێ کات خۆزگەم دەخواست کە هەر چاوت بە جونگووک نەکەوتوە، خیرەم لە ئەو دەکرد کە چۆن هەردووکتان باوەش لێک ئەدەن، خۆزگەم دەخواست کە تۆ لەگەڵیشم وا بویتایە

زەردەخەنەيەکي جوان (pretty smile)Where stories live. Discover now