part.12

125 21 207
                                    


.
.
.
.
ڤۆت لەبیر مەکەن 🐸
.
.
.
.............................

"ئەوەنا پێش ئەوە "
وتی

"گەمژە"
وتم

"دوای ئەوە"
وتی

"خۆشمدەوێیت"
وتم

دەستی کرد بە هاوار کردن
"باوەڕ ناکەم خودایە گیان زۆر سوپاس "
هەموو ئەوانەی ئەوێ سەیری ئەویان ئەکرد منیش پێی پێدەکەنیم

خێرا لە باوەشی گرتم و منی لەو ناوە دەخولاندەوە

"هێی هێی سەرم گێژ دەخوا "
وتم ترسی کەوتنم هەبوو

منی دانا سەر ئەرزکە وەک سەرخۆشم لێ هاتبوو سەرم گێژی دەخوارد

"چی دەربارەی ئەو نەفرەتیە ؟"
بە زانینخوازەوە پرسی

"من و تۆ بەڵێنێکمان بە یەکتر دابوو وایە ؟"
وتم
"تۆ سەلماندت کە چەندە خ*ێڕی منیش بەڵێنەکەی خۆم بردە سەر "

"باشبوو زوو پێم گەشتیتەوە"
وتی
"ئەگینا ئەڕۆشتم و گوێم لەو شتە بەنرخانە نەدەبوو "

شەقێکم لە شانی دا

"گەمژە"
وتم

"بەڵێنێکت بردە سەر دانەیەک ماوە "
وتی

"قێزەون"
وتم

"کەوایە ئەوە دەبێتە بوکی داهاتووی ئێمە "
دایکی سۆنگهوا وتی

چاوەکانم فراوان بوو

"دایکت و باوکت لێرەن؟"
بە نزمی وتم

"بەڵێ هەمووان لێرەن "
بە پێکەنینەوە وتی

لە شەرما  سوور هەڵگەڕام چۆن بەو شێوەیە ڕەفتارم کرد لە بەرامبەر ئەوانە

"کەسێک شەرم دەکات "
یۆسانگ وتی

"ئەوەی لێرە بینیم زۆر خۆشتر بوو لە سەیرکردنی دراماکان "
جۆنگهۆ وتی

"یۆسانگی گەمژە بەهۆی تۆوە بۆکسێکم خوارد"
ئێریک وتی

"بەڵێێ، من بەئێوەم وت ئەوانە ژوان ئەبەستن سەیرکەن سەیرکەن من ڕاست بووم "
ستێلا وتی و من و سۆنگهوای لە باوەش گرت
"گەمژەینە زۆر منتان بە درۆ خستەوە بەڵام کێشەنییە گرینگ ئەوەیە ئێستا دەرکەوت کە ڕاستدەکەم "

"سەیرکە ئازیزەکەم ئەوەی ئێمە نەمانتوانی بیکەین خۆشەویستی کردی "
باوکی سۆنگهوا وتی
"خۆشەویستی توانی کوڕەکەمان لێرە بهێڵێتەوە"

The Red Mask. Kurdish Story{Ateez}(کۆتای هاتووە)Where stories live. Discover now