𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~26~

348 55 151
                                    

NO ONE POV :




بینا : با لێرە بڕۆین "دەست خستە سەر شانی ناریا "


ناریا : باشە ئەمەوێ شوێنێکت نیشان بدەم "بە ئارامی وتی "


ناریا  دەستی بینای گرت و زەردەخەنەی کرد بینا زەردەخەنەی کرد


ئەوە سەیرە زۆر سەیرە بینا هەست بە خۆشەویستی ناریا ئەکات هەست بە خێزان ئەکات بینا هەرچەندە هەرگیز هەستی دایکایەتی نەبینیوە بەڵام هەست ئەکات ناریا وەک دایکی وایە دڵنیا نیە بۆچی بەڵام ئەو هەستێکی خۆشی هەیە لەگەڵ ناریا

بینا ئەیەوێت لە باوەشی بکات ئەیەوێت پێی بڵێت تۆ زۆر تایبەتی هەرچەندە بینا ماوەی ڕۆژێک ئەبێت ئەو ئەناسێت ناریا خەسویەکی باشە



پاش ئەوەی ناریا گەشتە بەردەم کەنتۆری جلێک لە قاتی خوارەوە دەرگای کەنتۆرەکەی کردەوەو و بینا بە تێنەگەشتنەوە سەیری کرد ناریا جلەکانی لادا پاشان

چەقۆیەکی دەرهێنا لە گیرفانی و کردی بە نێوان تەختەکەیا و تەختەکە کەوتە خوارەوە پەردەیەکی سور بوو ناریا پەردە سورەکەی لایا و بینا بە سەر سوڕماوی ڕۆشتا ژورەوە

لە نێو پەردەکە بەرزکەرەوەیەک بوو


بینا : ئەمە ئیش ئەکات ؟ "پرسی"


ناریا : شتە نهێنیەکان لە کار ناکەون "بە زەردەخەنەوە "

بینا : ئێمە بۆ کوێ ئەڕۆین ؟ "پرسی"

ناریا : خەمت نەبێت ناتکوژم ئەگەر بیشمەوێت ناتوانم "بە پێکەنینەوە "

ناریا کۆتا دانەی لێدا پاشان بەرز کەرەوەکە دەستی کرد بە ڕۆشتنە خوارەوە

چەند خولەکێکی ویست تاوەکو گەشتن دەنگی میوزیک زۆر بوو پاشان بۆنی خواردنەوە کحولیەکان ئەهات

ناریا : لەگەڵ ئەم بۆنە ڕاهاتبووم بەڵام ئێستا هەست بە خنکان ئەکەم "بە بێزاریەوە وتی "

بینا : ئەوە بۆنێکی ناخۆشە منیش ڕقم لێیە "بە زەردەخەنەوە وتی "

ناریا دەستی بینای گرتەوە و بەدوای خۆیا ڕایکێشا



ناریا ئەوی بردە شوێنی میوزیکەکە دەنگی میوزیک مێشکی ئەتەقاندی خەڵکی زۆر لە پیاو و ئافرەت سەمایان ئەکرد ئافرەتەکان بە دەگمەن جلی داپۆشراویان لەبەر بوو و پیاوەکانیش بە دەگمەن کراسیان لەبەر بوو

ناریا دەستی بینای ڕائەکێشا بە دوای خۆیا پاشان گەشتە بەردەم دەرگایەک کە خەڵکەکە هەندێک لێیانەوە دوور بوو و دوو پاسەوان لەوێ بوو



ناریا : لە خێزانی جیۆنم "بە لوتبەرزیەوە وتی "

دەرگاکەیان بۆ کردەوە پاشان ناریا بە ئارامی بە ڕێڕەوەکە ئەڕۆشت کە هەر دەرگایەک ناوێکی لەسەر بوو یەکێکیان خێزانی چۆی یان خێزانی لی خێزانی پارک خێزانی جۆنگ و چەندینی تر دەستی بینای ڕاکێشا تا گەشتنە بەردەم دەرگایەک لەسەری نوسرابوو خێزانی جیۆن

پاسەوانەکە ناریای ناسیوە بەڵام بە گرژیەوە سەیری بینای کرد


ناریا : ئەو هاوسەری جیۆنسانە "بە ئارامی وتی "



پاسەوانەکە دەرگاکەی کردەوە ئەوێ زۆر گەورە بوو زۆر زۆر

تەلەفیزیۆنێکی گەورە چێشتخانەیەکی گەورە هۆڵێکی گەورە حەوت ژوری لێبوو


دەنگی کەسانێک ئەهات لە هۆڵەکە پاشان ناریا و بینا بەرەو ئەوێ ڕۆشتن

ناریا بە ئارامی ڕۆشتە پشتی کوڕێکەوە و دەستی وەک چەک لێکرد و وتی

ناریا : بجوڵێی مردووی "بە دەنگێکی گڕەوە وتی "

کوڕەکانی تر سەیریان کرد بەڵام خۆیان دراماتیک کردەوە

جیمین بە خێرای ئاوڕی دایەوە بە سەرسامیەوە لە ناریای ڕوانی پاشان بە خێرای باوەشی لێدا

جیمین : ناریا "بە هێواشی "

جیمین فرمێسکەکانی کەوتنە خوارەوە

بینا : بە هێجین ئەڵێم خیانەتت کرد "بە بێگرنگی دان دانیشت "

جیمین برۆکانی گرژ کرد پاشان زەردەخەنەی کرد

جیمین : بینا ناریا خوشکمە "بە زەردەخەنەوە "

بینا چاوەکانی فراوان بوو ئەو بە خێرای هەستایەوە

بینا : ناریا ئارایە ؟"پرسی"

جیمین سەری بە بەڵێ جوڵاند

ناریا : زۆر دەمێک ئەبێت کە بەو ناوە بانگ نەکراوم "زەردەخەنەی کرد "

بینا شۆک بوو هیچی نەوت لە دوای سەیر کردنێکی زۆر

بینا : بۆچی پێت نەوتم جیۆنسان کوڕی ئەوە ؟"هاواری کرد

جیمین : تۆ ئەوەت ئەزانی "وەڵامی دایەوە "

بینا : من نەم ئەزانی ئەو  "بە هاوارەوە وتی "

جیمین : کەواتە ئێستا تۆ دڵخۆشیت ؟"لە بینای پرسی"


بینا : نەخێر بەڵام من هەست بە بونی دایکم ئەکەم "بە ئارامی دانیشت "

جیمین : لەبەر ئەوەی ئەو ناریایە "بە ئارامی وتی "

ناریا : من تێناگەم ئێوە باسی چی ئەکەن ؟ "برۆی گرژ کرد و پرسی"

جیمین : بەمزوانە تێئەگەیت "زەردەخەنەی کرد "



زۆر زۆر سپاس بۆ 100 فۆڵۆوەرس ئای ڵۆڤڤڤ یووو ئاڵڵڵڵڵڵڵڵ 🥳🎉

لە کۆتای گەشتم بە ئاواتەکەم دەی ئەگەر تا ئێستا فۆڵۆت نەکردووم بیکە😂

ئەمەش وەک سوپرایزێک کاتژمێر 11 دەستم کرد بە نوسینی😌

باییییی شازادەکانی مینۆری



596 words

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now