𝐂𝐡𝐚𝐩𝐭𝐚𝐫~37~

379 60 70
                                    

JONG KOOK POV :

یاریم بە شەرابەکەی نێو پەرداخەکە کرد هەستم بە شتێک کرد لە پشتی سەرمەوە بەڵێ من چاوەڕێی ئەو بووم درەنگ کەوت

؟؟؟ : ئەو لە کوێیە ؟ " پرسی "

جۆنگ کوک : دۆزەخ " بە زەردەخەنەیەکی لارەوە وتم "

پاسەوانەکان دەوریان یابووین هەموویان چەکیان بەرەو من گرتبوو وابزانم ئەمشەو ئەمنێرنە بەهەشت

؟؟؟ : قسەم پێ دوباره مەکەوە ناریا لە کوێیە ؟ " هاواری کرد "

هەستم بەوە ئەکرد لێوی لە گوێم نزیک کردەوە و بە هێواشی چرپاندی

؟؟؟ : تۆ ئەزانیت من کێم ئەگەریش وەڵام نەیتەوە هەر لێرە ئەتنێژم" بە چرپەوە وتی "

جۆنگ کوک : بزانین چیت پێ ئەکرێت جیۆن جیۆنسان "بە ئارامی وتم "

شتێکی کێشا بە پشتی سەر و کەوتمە سەر چیمەنە سەوزەکەی باخچەکە و چاوم کەوتە سەر ئەستێرەکان کە هەموویان ئەدرەوشانەوە

بە هێواشی دەستم بۆ پشتی سەرم برد و دەستم خستە پێش چاوم

ئەوە زۆر بە خراپی خوێنی لێدێت

NO ONE POV :

ناریا : کۆریام ڕزگار کرد " بە ئارامی وتی "

؟؟؟ : ئێمە قەرزەکەمان داوەتەوە خاتوو جیۆن من ئازادت ناکەم " بە جدیەوە وتی "

دەنگی پێکەنینی ناریا هەموو ژوورە بێدەنگەکەی گرتەوە کە دەنگێکی ترسناکی هەبوو

ناریا زەردەخەنەیەکی لاری کرد و هەستایەوە هەنگاوەکانی بە ئارامی ئەنا و ڕۆشتە پشتی ئەو

هەردوو دەستی خستە سەر شانی کە وای کرد ترسێکی گەورە لە دڵی ئەو داماوەی ژێر دەستی دروست بێت

و لێوی نزیک کردەوە لە گوێی ئەو و وتی

ناریا : تۆ زۆر بە باشی من ئەناسیت وە ئەشزانی چی لە دەستم دێت ئەگەر ئەوەی ئەیڵێم نەیکەیت نەک تۆ بەڵکو هەموو کۆریا لێرە ئەنێژم " بە چرپەوە وتی و ویستی بڕوات "

؟؟؟ : جۆنگ کوک هەرگیز خیانەتی لە خاکەکەی نە ئەکرد " هاواری کرد "

ناریا وەستا و ئاوڕی دایەوە و بڕۆکان گرژ کرد

ناریا : هەستە لە خەو پیاو من ناریام " هاواری کرد"

 𝑆𝐴𝑇𝑈𝑅𝐷𝐴𝑌 || ᴊ.ᴊᴋ || ✔︎Where stories live. Discover now