~7~

294 48 15
                                    




~~~

ڤالێنسیا~ من ناتوانم بەم شێوەیە یونگی
ئەم پارچە زیوییانە بە ڕادەی دۆزەخ گەرمن و ئازارم ئەدەن
~ بە بێھێزی و بێچارەیی وتم
کاتێک دووبارو نیوە شەو لایدابوو یونگی ھاتبووە لام و
لە نزیکم دانیشتبوو ~

یونگی~ تەنھا 2 ڕۆژ
تەنھا 2 ڕۆژ ماوە
مردنت ساختە ئەکەین و ڕزگارت ئەبێت
~ بە چرپەوە وتی و لە دەنگی و چاوەکانی
ڕاستگۆیی و متمانە بە خۆبوونیم ئەبینی
بەھۆی
ئەو ڕووناکییە کەمەی مانگ دابووی بە زەوی
کە لە دوای لابردنی پەردە ئەستوورەکانەوە ئەھاتە ژوورەوە ~

ڤالێنسیا~ چـ چۆن مردنم ساختە ئەکرێت ؟
من ناتوانم لێرە دەرچم بەو شێوەیە
~ بە ھێمنی و ترساوی وتم
من بەڕاستی ئەترسم
ئەگەر ھەر ھەڵەیەک ڕووبدات
بێگومان ئێمە ھەردووکمان مردووین ~

یونگی~ ڕێگایەکی ترمان نییە ڤالێنسیا
لە دوێنێوە کە پادشا زانیوویەتی سیخوڕێک لێرە ھەیە ھەموو شتێک تێکچووە تەنانەت ئێستا من کە لێرەم مەترسییەکی گەورەمان لەسەرە
ھەر لە ترسی ھێزەکەشت ئەمانەیان لە دەست کردوویت
بۆیە تەنھا 2 ڕۆژ بەرگە بگرە و لە کۆشکی خۆمان خۆت ببینەوە
ھەر 2 بەیانی پێویستە مردنت ساختە بکەین
تەنھا ئەبێت کەمێک پشتت ببڕیت تا وا دەربکەوێت
بەھۆی ئازار مردوویت
~ دووبارە ھەموو شتێکی بۆ ڕون کردمەوە و
زیاتر ترسام ، واتا پادشا ئەزانێت سیخوڕێک لێرە بوونی ھەیە
ھەربۆیەش ئەم نەفرەتییانەی لە دەستم کردووە ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now