~15~

346 63 3
                                    




~~~

تاتیانا~ بەیانیت باش
~ دەنگێکی ھێمن وایکرد بەخەبەربێم کە بە نزیکەیی 5m
دوور بوو لەمنەوە
وە ئەوە تاتیانا بوو
کە پەردە گەورە ئەستوورەکانی لە پەنجەرە گەورەکە
دوورئەخستەوە و تیشکە کزەکەی خۆر
وایکرد چاوەکانم بە بێزاری دابخەمەوە
وە سەرم بکەمە ژێر سەرینە پڕلە لۆکە شکۆدارەکەم
ڕاستییەکەی چاوەکانم پەیوەندییان نییە بەوەوە
بەڵام من ھەرگیز خۆر
یان ڕەنگێکی بە شێوەیەک کراوەم خۆشنەویستووە ~

تاتیانا~ ڤالێنسیا پێویستە قسە بکەین
وە نانی بەیانیت بخۆیت
~ تەنھا دوای ئەوەی بەشێکی بێدەکەم کەمێک چاڵ بوو
وە ھەستم بە دەنگە جددی و ھێمنەکەی کرد لە نزیکترەوە
ڕاستەوخۆ ھەستامەوە
بەڵام ئەو زەردەخەنەیەکی گەورە لەسەر ڕوخساری درووست بوو
من دوێنێم بیر کەوتەوە
ئەوان برینەکەیان پاک کردمەوە وە من ڕاستەوخۆ خەوتم ~

تاتیانا~ ڤالێنسیا نانەکەت بخۆ وە دواتر من یارمەتیت ئەدەم
بۆ کردنی گەرماوێکی شاھانە
پاشان ئەلێکساندەر و یونگی یارمەتیت ئەدەن لە لابردنی ئەو پارچە زیوییانە و چیتر دەستەکانت ئازاد ئەبێت وە
فێرت ئەکەن چۆن ھێزەکەت بەکاربھێنیتەوە وە چۆن کۆنتڕۆڵی بکەیت
پاشان تەواوی کۆشکت نیشان ئەدەم
~ بە ھێمنی وتی و جۆش و خرۆشێکی زۆر لە دەنگی بەدی ئەکرا
چاوەکانی بە شێوەیەک بوو وەک ئەوەی ببریسکێنەوە
ئەو بەتەواوی دڵخۆش بوو
ناتوانم بیر بکەمەوە ئەگەر ڕۆژێک دووبارە بگەڕێمەوە ژیانە ئاساییەکەی خۆم چۆن ببمەوە کەسێکی ئاسایی و تەنھا بم
وە دووبارە ئەمان جێبھێڵم
بەڵام ئەمە ڕاستییە
من ھاتمە ئێرە وە دڵنیام ڕۆژێک ئەگەڕێمەوە
چۆن بەبێ ئاگاداری و ویستی خۆم ھاتم
بەو شێوەیەش ئەگەڕێمەوە ~

DARKNESS || KTH ||Where stories live. Discover now