part 2

630 95 115
                                    

لەبەردەمم وەستا هەستامەوە

"سڵاو خاتوون  "
بەڕێزەوە دەستی بۆم راگرت

"سڵاو بەرێز پارک .. من ماریانا مەیکەپ ئارتێستە نوێکەت "
زەردەخەنەیەکی بچوکم بۆی کرد ئێمە بە ئینگلیزی قسەمان دەکرد

"خۆشحاڵبووم منیش پارک جیمین "
دەستم لەدەستی جیاکردەوە و دانیشتین هەناسەی هێشتا رێک نەببوو کورەکانی تر هەریەکەو لەلایەک کەوت و تاوەکوو پشوبدەن
کورە گەورەکەیان هاتەلامان

"سڵاو خاتوون من کیم سۆک جین "
کەمێک خۆی چەماندەوە منیش هەمان شتم کرد

"من ماریانا خۆشحاڵ بووم "
لەشوێنی خۆم دانیشتمەوە

"دەربارەت بیستومە "
لەلای جیمین دانیشت سەیرێکی دەوروبەرم کرد چونکە چاوەرێبووم جیمین ماندووبونەکەی کەمبێتەوە دووچاو بەتیژی سەیریان دەکردم چاوەکانی رەش بوون رەشێکی تاریک پەیوەندیەکەم پچراند

"خاتوو سانهوو هەمووشتێکی دەربارەی تۆ بۆمن لەودەفتەرە نوسیوە وابزانم ئەمڕۆ پیویستە گرنگی بەروخسارت بدەی "
زەردەخەنەی کرد

"بەڵێ دوورۆژە رۆتینی روخسارم دوادەخەم هەست دەکەم پێستم زۆر ماندوە هێوادارم بەباشی کارەکەت بکەیت چونکە پێستم هەستیارە "
بەرووخۆشی قسەکانی کرد ئو زۆر نەرمونیانە جیالەوەی زۆر بەرێزە

"کەواتە لەکوێ کارەکەت بۆبکەم ئەمڕۆ "

"نزیکەی دووکاتژمێری تر دەخایەنێت راهێنانەکەم گەر حەزدەکەی بمێنەوە لێرە پشوبدە بەڵام تا کاتژمێر پێنج تۆ ئۆفیت بەدڵی خۆت بکە "
زەردەخەنەیەکم بۆی کرد ئەو دەستی کردەوە بەراهێنان زۆر ماندوو بووم دەمویست پشوبدەم چومە ژوری مەیکەپ کردن و لەوێ لەسەر قەنەفەکە خەوم لێکەوت هیچ مەکیاژێک لەسەر روخسارم نەبوو بۆیە خەوتن ئاسودەی کردم

کەسێکی بەهێواشی لەقۆڵمی دەدا تاوەکوو بەئاگابێم چاوەکانم کردەوە ئەوە بەریوبەری کاری جیمین بوو
"ببورە  "
بەخێرای هەستامەوە لەبەردەمم هەر حەوت ئەندامەکە دانیشتبوون هەمووشیان دیاربوو تازە گەرماویان کردەوە بەقژی تەری و جلێک کەتێیادا ئاسودەبن دانیشتبوون خواردنیان دەخوارد

"ببورە خەوەکەتمان تێکدا  "
بەرێز جۆنگ ناسراو بە جەیهۆپ وتی زەردەخەنەی کرد

"کێشەنیە  "
دەنگم کەمێک نوساوبوو بەهۆی خەوەکەوە

"ئەمە بگرە "
جیمین پەرداخێک ئاوی بۆم باگرت چونکە ئەو لەمن نزیک بوو لێم وەرگرت و خواردمەوە

"سوپاس "
پەرداخەکەم لەسەر مێزەکە دانا سەیری کورەکانم کرد سەیری منیان دەکرد ئوف من ئێستا بێگانەم لێرە

"ئ ببورن ... هاورێیان ئەمە دێتە شوێنی خاتو سانهوو .. ناوی ماریانایا "
جیمین وتی ئەودۆخە ناهەموارەی شکاند

ئاڵودەبوو..ꨄ︎Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang