part24

489 81 115
                                    


"من ..."
نەمدەزانی چی بڵێم زۆر لەناکاو بوو
چاوەکانی لەچاوم بری بوو بۆچی رەت کردنەوەی وازەحمەتە

"خۆشمدەوێی "دووبارە وتی زیاتر نزیک بۆوە

"تۆ سەرخۆشی "
بەپێکەنینی شڵەژاو وتم

"وانیە "

"کەواتە نەخۆشیت و ورێنە دەکەی یان نا تۆ دەتەوێ من تاقی بکەیتەوە وایە دەتەوێ وابکەی بزانی مەبەستی من چیە .."
بەخێرای وتم دەستم بەروخسارمدا هێنا

"ئارامبەوە بەو شێوەیەی نیە سوێند دەخۆم "
دەستەکانی منی گرت زیاتر منی شڵەژاو کرد

"دەتەوێ بروا بکەم "
پێکەنینێکی گاڵتەجاریم کرد

"مارییی بەراستی هەستەکانم راستەقینەن بۆت بۆچی وادەڵێی "
لەوکاتەی فرمێسکە کۆکراوەکانی چاویم بینی دوێنێ شەویش بەهەمان شێوە قسەی کرد تەنانەت ماچیشی کردم ناکرێ ئەوە روبدا

"بەڵام من نا "
دەستەکانیم دوور خستەوە

"چی نا .."
بەپرسیاراوە سەیری کردم هەستم بەوترسە کرد لەچاوەکانی

"هەمان هەستی تۆم نیە ببوورە "
دەستەکانم دەلەرزی ویستم بڕۆم

"بۆچی "
بەخێرای منی وەستاند

"بەرێز جیۆن "

"پێم وتی تەنها بڵێ جونگکووک "
تورەدەردەکەوت ئەوەش منی ترساند

"تکایە با ئەوبابەتە دابخەین "

"بەڵام ناتوانم ناتوانی تێبگەی ناتوانی ببینی چیت لێم کردوە "
بەخەمباری قسەی دەکرد دڵم ئازاری هەبوو

"شێت بووی تۆ لەمن باشتر دەزانی شتی وانابێ روبدا جیۆن "
بەتورەی وتی پاڵمدا کەمێک چوو بۆ دواوە

"تۆ ژیانی خۆت و من و هەموو ئەندامەکان دەخەیتەمەترسی مێشکت کارپێبکە جیۆن ئەوە روونادات نابێ روبدا ئەوهەستانە لەناوبەرە چونکە هیچ شتێکی وات لەمن دەست ناکەوێ "
ئەو قسانە تەنانەت دڵی منیشیان شکاند چی بگا بەئەو خۆم بەهێز دەرخست تاوەکوو نەگریم لەبەر چاوەکانی

"بیربکەوە گەر کەسێک گوێبیستی ئەوقسانە بێت یان گەرشتێکی وا رووبدا چیمان لێدێ "
ئەوم جێهێشت فرمێسکی چاوەکانی دەرخەری هەموو شتێک بوون زۆریم لەقاچەکانم کرد تا جێی بێڵن لەژووری خۆگۆرینەکە هاتمە دەرەوە بەڵام

جەیهۆپ و یونگی تای لەبەر دەرگاکە بوون دڵنیام گوێبیستی هەموو شتێک بوون
بەخێرای فرمێسکەکانم سری ئەوانم تێپەراند

"بەنەفرەت بی کاتی تۆیە "
بەتورەی کۆنترۆڵی ئۆتۆمبێلەکەم نەدەدۆزیەوە تاوکوو بیکەمەوە لەکۆتای دەرم هێنا

"بامن بت گەیەنم "
یونگی رێگری کرد لەوەی سەر بکەوم بەرهەڵستیم نەکرد حاڵی شۆفێریم نەبوو

ئاڵودەبوو..ꨄ︎Where stories live. Discover now