Stained - ڕەنگکراو

792 112 610
                                    





👑 Vote before reading 👑




Lavinia's pov




لە نهۆمی سەرەوە بە سەبرەوە چاوەڕێ بووم لە کاتێکدا هەوڵم دەدا خوێنی سەر جلەکانم پاک بکەمەوە.


خوێنەکە ببو بە پەڵە. دەستم کرد بە گریان، هەمیشە هەموو شتێک تێکدەدەم. پشتم بە دیوارەکە حەساندەوە لەکاتێکدا وازم لە هیوای پاککردنەوە پەڵەکە هێنا. هێواش هێواش خۆم خستە سەر زەویەکە و دانیشتم ، دەستە خوێناویەکانم دەموچاومیان داپۆشی.




زۆر بێزار بووم لەم شێوازە ژیانە، بێزار بووم لەو توندوتیژییە بەردەوامەی کە لەگەڵمدا دەکرێ.

فرمێسکێک بە ڕوومەتمدا هاتە خوارەوە کاتێک سەرم لەقاند.

لەناکاو دەرگاکە کرایەوە.

" ئا من- تۆ باشیت؟ " جۆنگ سووک سەرنجی فرمێسکەکانی منی دا.


"ئۆه بەڵێ، من باشم" تا توانیم بە دڵسۆزیەوە زەردەخەنەیەکم بۆی کرد و فرمێسکەکانم سڕییەوە.

"- تۆ دەگریت.. "بە سەرلێشێواوی دەرەکەوت.

"نا--" من بە گەمژەییەوە گوتم کاتێک ڕووم کردە لای ئاوێنەکە.


" تایهیۆنگ بوو ؟ ئایا کیم تایهیۆنگ یارمەتی دایت ؟" پێکەنی. بە شڵەژاوییەوە برۆکانم بەرەو ئەو جوڵاند.

"دەبێت لەگەڵ کەسێکدا تێکەڵت کردبێت" جۆنگ سووک زەردەخەنەی کرد و سەری لە ڕستە باوەڕپێنەکراوەکەم لەقاند.چوونکە من پێم وت ئەو یارمەتی داوم



"تایهیۆنگ هەرگیز یارمەتی کەسی نەداوە" پێکەنی بۆم.
" من لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا تایهیۆنگم ناسی. دایک و باوکمان باشترین هاوڕێن بۆیە بە ئەگەری زۆرەوە ئێمەش وابووین. لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە بەم شێوەیە بووە، سارد، بێبەزەیی، ستەمکار. ئەگەر تایهیۆنگ یارمەتیت بدات، واتە سودێکی بۆی هەیە. ئێستا ئاگادارت دەکەمەوە، تایهیۆنگ کەسێکی هەڵەیە." وەک هەڕەشەیەک پێمی گوت



من بەستم و لە جێگەی خۆم وەستام، تووشی شۆک بووم. وەک ئەوە وابوو کە هەندێک توڕەیی شاراوە لە پشت ئەو ڕستەیەوە هەبێت، ڕەنگە ئیرەیییش بێت. "باشە...."
بە هێمنی وەڵامم دایەوە.


" لاڤـینیـا " گوێم لە تایهیۆنگ بوو کە بانگی دەکردم


( جۆنگ سووک هاوڕێکەی تایهیۆنگە )
جۆنگ سووک لەکاتی دەرچوونیدا ئاگاداری کردمەوە و وتی "ئەو کوڕێکی باش نییە، لە کۆتاییدا ئەوە دەبینیت". دواتریش بانگی تایهیۆنگی کردەوە " بەڵێ براکەم، ئەو لێرەیە لە سەرەوە."




|| پـاشـای مـافیـاکان || ✔︎ Where stories live. Discover now