Married - هـاوسەرگـیری

480 88 28
                                    






Vote before reading





Lavinia's pov






کلارا و سکارلێت و ڕایلی منیان ڕاکێشا بۆ ناو یانەیەکی شەوانە. من نەمدەویست بچم، تەنها ویستم چاوەڕێ بکەم تا تایهیۆنگ دەگاتە ماڵەوە و دواتر دەخەوێت بەڵام نەخێر.


بەڵکو لەبری ئەوە دەبوو بخۆمەوە و سەما بکەم
وە لە کۆتاییدا وەک گەمژەیەک دەربکەوم.



ئێمە ناسنامەی ساختەمان پیشان دا و چووینە ژوورەوە. -کچینا پێموایە ئەم جلە زۆر کورتە
تایهیۆنگ دەمکوژێت

بە نیگەرانییەوە پێیانم وت.
" لاڤـینیـا مەهێڵە تایهیۆنگ کۆنتڕۆڵی ئەو شتانە بکات کە لەبەری دەکەیت! جەستەیەکی سەرسوڕهێنەرت هەیە، تەنها نیشانی بدە" کلارا وتی


ڕایلی هاوارێکی کرد "ئەی خوایە گیان سەیرێکی
ئەوێ بکەن!" سەریان بەرەو مێزێک ڕۆیشت کە ٤ پیاو دانیشتبوون و جگەرەیان دەکێشا.



پێشیانەوە لەسەر دیوارەکە تابلۆی قەدەغەکردنی جگەرەکێشانی لێیە بەڵام ئەوان هەر دەیکێشن ; گەمژەی نەزانینە





"با سەرنجیان ڕابکێشین!"
سکارلێت بە خراپەکاری پێکەنی و ئێمەی ڕاکێشایە سەر ستەیجەکە.


بە شڵەژاوی سەیریانم کرد وەک بیر هێنانەوەیەک
- هاوڕێیان من ناتوانم ، دەستگیراندارم، نامەوێت سەرنجی هیچ پیاوێکی تر ڕابکێشم.




"پاشان سەما بکە بۆ خۆت، کاتێکی خۆش بەسەر بەرە" کلارا پێکەنی و پێکێک شەرابی لە گارسۆنەکە وەرگرت کە بەلایدا تێدەپەڕی. کارەساتێک بەڕێوەیە، من لە ئێستاوە هەستی پێدەکەم.



یەکێکی بە منیش دا، ڕایلی وتی  "بیخۆرەوە" بڕیارم دا بیخۆمەوە. لانی کەم وا دەکات شەوەکە خێراتر تێپەڕێت.



من و کلارا و ڕایلی و سکارلێت سەمامان دەکرد بە گۆرانییەکی زۆر سەیر، سەرنجمان دا کوڕەکان وەک ئەوەی شیرینی بین چاویان لێمان بوو. دەمزانی نەدەبوو بێم بۆ ئێرە.


|| پـاشـای مـافیـاکان || ✔︎ Donde viven las historias. Descúbrelo ahora