☯︎ 1

1.1K 165 321
                                    

بۆت دەنووسم تاکو پەنجەکانم لە ڕێگەت هەڵدەوەرن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

بۆت دەنووسم تاکو پەنجەکانم لە ڕێگەت هەڵدەوەرن

❀❀❀❀❀❀❀❀ ❀❀❀❀❀❀❀❀ ❀❀❀❀❀❀❀❀

خەریکی نامە ناردن بوو بۆ هاوسەرەکەی بە خەندەوە و دڵخۆشیەکی زۆرەوە  دەیوسیت بڕواتە ماڵەوە بۆ لای هاوسەرەکەی
منداڵە تازە لە دایک بووەکەی لەباوەشی بوو  بردبووی بۆ پشکنین تاکو دڵنیابێت لە بارودۆخی  کاتێک بینی بەم شێوەیە خەوتووە زەردەخەنەیەکی کرد و ماچێکی لێوە بچووکەکەی کرد
تاکو لەناکاوێک شۆفێرەکە وەستا و لۆناس پرسی کە بۆ چی وەستا

شۆفێر / ببورە خاتوونەکەم ' وتی و لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و درگاکانی ئۆتۆمبێلەکەی قفڵ کرد و دوورکەوتەوە

لۆناس ـ چی دەکەیت ؟ چ نەفرەتیەک دەکەیت؟؟؟ جۆنکووک دەتکوژێت جۆنکووک  هەمووتان دەکوژێت

ئۆتۆمبێلێک خۆی لێدان و لە قەراخی شەقامەکە کەوتنە خوارەوە








‎لە ژووری کچە بچکۆلەکەیان بوو دووبارە جل و یاری تازەی بۆ کڕیوو بڕیاروابوو کە هاوسەرەکەی هاتەوە یەک بە یەکی نیشان بات و بۆی باس بکات کە کەی و چەند ساڵی تر ئەو جلانە بۆ بچکۆلەکەیان لەبەرکەن
‎سەیری کاتژمێرەکەی دەستی کرد و ئۆقرەی لێ بڕابوو ئەو لەبەیانییەوە ئەوانی نەبینیوە بەهۆی ئیش و ڕۆشتنی هاوسەرەکەی دەیویست هەرزوو بیان بینێت و تاکو دەتوانێت ماچیان بکا و لە ئامێزیان بگرێ

‎زەنگی ماڵەکەیان لێی درا و بەخێرایی ڕۆشتە خوارەوە بە پەرۆشیەوە

‎جۆنکووک  / هاتمم گیانی باوکت هاتم خۆشەویستەکەم

‎درگاکەی کردەوە بەڵام ئەوان نەبوون ...

جۆنکووک  / مامە ؟ تۆ چی دەکەیت لێرە ببورە وامزانی لۆناس'ە

﮼تەم‌وتۆڵـــــەWhere stories live. Discover now