☯︎ 3

590 129 158
                                    

چــاوەکانی بەو جۆرەن

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

چــاوەکانی بەو جۆرەن ... دەتوانێت دونیایەک بەسەر یەکدا بخات

❀❀❀❀❀ ❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀ ❀❀❀❀❀❀






ئێمان'ی  هەژار بە قاچە بریندارەکانیەوە نزیک ماڵەکەی بووەوە و زەردەخەنەیەکی پڕ گریان و فرمێسکی کردوو دەیویست هەرچی زووە بگەڕێتەوە نێو ژوورە بچووکەکەی .... زۆر نزیک ببووەوە
تەنها چەند هەنگاوێکی مابوو کە لەناکاو دوو پیاوی ماسکدار هاتنە دەرەوە لە ماڵەکەی و یەکێکیان چەرخەکەی داگیرساند و هەڵی دایە نێو ماڵەکەوە

چاوە ئاوساوەکانی کە ئێستا بەڕادەیەکی زۆر دەرپەڕیوون بریسکەی ئاگرەکە لەنێویدا دەگەشایەوە لەشوێنی خۆی وەستابوو بۆ ئەوەی سەیری ژیانی بکات کە چۆن دەسووتێت ...

جۆنکووک'ی دڵشکاو دووبارە بە جگەرەکەی دەستی سەیری ڕووخسارە بێ ئومێدەکەی دەکرد و زەردەخەنەیەکی کرد خەریک بوو بڵێت کە با بڕۆین کە بینی .....

ئێمان بە قاچە بریندارەکانی هەنگاوی خێرای دەنا و ڕای دەکرد بەرەو ماڵە سووتاوەکەی هەرچی لەوێدا بوو دەیتوانی زۆربە ڕوونی فرمێسکەکانی و شکانی دڵی ببینێت ... بەبێ بیرکردنەوە ڕۆشتە نێو ماڵەکەوە

ملبەندەکە .... ملبەندەکەی دایکم
گرنگ نەبوو کە ماڵەکە دەسووتێت خۆ ئەو هەموو ژیانی ئاگری تێبەربووە .. تەنها دەیویست کۆتا یادگاری دایکی لەگەڵیدا بێت تاکو دەمرێت

جۆنکووک / بەنەفرەت بێت ئەوە چی دەکات ؟؟؟
تایهیۆنگ / دەسووتێت ... ئەو دەسووتێت ( بە خەمخۆریەوە وتی)
جۆنکووک چاوەکانی لە توڕەیدا داخست و بە تۆنێکی سارد وتی ' ئەو نەفرەتیە ڕزگاربکەن گەر بمویستایە بمرێت یەکەم ڕۆژ دەمکوشت

تایهیۆنگ بەخێرایی لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی و بە پاسەوانەکانی وت کە جۆنکووک  فەرمانی کردوە ڕزگاری بکەن .. بێگومان فەرمانی گەورەکەیان ڕەت ناکرێتەوە بەخێرایی ڕۆشتنە نێو خانووەکە و بۆ کچەکە  دەگەڕان

﮼تەم‌وتۆڵـــــەWhere stories live. Discover now