☯︎ 4

630 133 315
                                    

شـکام ـ ڕووخـام ـ بریندار بووم بە کورتی مردم و زیندوو بوومەوەئەما هێشتا خۆشەویستی تۆ کەمی نەکرد

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

شـکام ـ ڕووخـام ـ بریندار بووم
بە کورتی مردم و زیندوو بوومەوە
ئەما هێشتا خۆشەویستی تۆ کەمی نەکرد

❀❀❀❀❀ ❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀❀ ❀❀❀



لێت دەپاڕێمەوە بەڕێز دکتۆر ... تۆ خۆت وتت کە وا دەبمە دکتۆرێکی زۆر باش تکایە تەنها ئەمەم هەیە لێم وەرمەگرەوە

دکتۆر / هەموو ئەوەی وتم پێش ئەوە بوو کە ئەو کارەت کرد ئێمان تۆ ژیانی خۆتت بە یەکجاری لەناوبرد هەرگیز مەڕۆ بۆ هیچ شوێنێکی تر من بەباشی مامەڵەت لەگەڵ دەکەم چونکە خوێندکارم بوویت وای دابنێ کە هەرگیز نەتخوێندوە و نیازت وانەبووە ببیتە پزیشک ... فەرمانەو کراوە بەڵام نازانم لەلایەن کێووە لەهیچ شوێنێک جێت نابێتەوە هەوڵبدە ژیانێکی هێمن و بێ کێشە بۆخۆت دروست بکەیت

ئێمان / تکایە لێت دەپاڕێمەوە
دکتۆر / پاسەوان .... هەرئێستا بیکە دەرەوە
ئێمان / لێت دەپاڕێمەوە تۆ دەزانیت چەندە ئەم پیشەیەم خۆشدەویست دەتزانی وانییە ؟ دەزانی تکایە یارمەتیم بدە

قۆلەکانی گرت و لە ژوورەکە بردیە دەرەوە دواتریش فڕێدرایە دەرەوەی زانکۆ گەورەکە دووبارە ئەو بە دوو چاوە تاریکەکانی سەیری دەکرد ... چێژی وەردەگرت کە دەبینی هیچی نەماوە

ئێمان بۆ چەند ساتێک لەوێدا مایەوە و گریا
ماڵ ؟ نەما
شکۆ ؟ نەما
خوێندن ؟ نەما
بوون بە پزیشک؟ نەما
خەون و هیواکانی ؟ نەما
نەما و نەما و نەما هیچ شتێک بوونی نەمابوو تەنها خۆیەکی نیوە زیندوو لەوێدا هەبوو لەگەڵ باوکێک..... چ باوکێک
بەڵام ناچاربوو گەر هیچ شتێکی نەمابێت ناچاری بەردەم قاچەکانی باوکی دەبێت ئەمە کۆتا شت بوو کە بیری لێ کردبێتەوە دوای مردنی دایکی بەڵام ژیان بەو ڕێگەیانەدا دەتبات کە بە خەیاڵیش لێی دەترسی و ناتەوێت بیبینیت





کات تێپەڕی و
ڕۆشت و ڕۆشت و ڕۆشت
بەنێو شەقامەکاندا دەڕۆشت وەک ئەوەی یادێکی شارەکەی بکات
برسی و بێهێز و بێ کەس
هەوڵی دەدا نەکەوێتە ئەوەی بڕواتە لای باوکی بەڵام هێندە برسی بوو کە نەیدەتوانی هەنگاوێکی تر بڕوات بێ چارە لە یەکێک لە شەقامەکان دانیشت

﮼تەم‌وتۆڵـــــەWhere stories live. Discover now