-ڤۆت بکەن بۆ پۆست کردنی پارتی داهاتوو-
هیوادارم چێژی لێ ببینن🖤.
7:30 pm
ماڤی لە ژوورەکەی بوو خەریکی خۆ ئامادە کردن بوو بۆ ئاهەنگەکە بەهۆی ڕێکەوتنە مەزنەکەیان لەگەڵ کۆمپانیای سیدێرنۆ .
ماڤی لە ئاوێنەکەوە سەیری خۆی کرد دیقەتی خۆی ئەیا کە ئەو بەتەواوی جوانە وەکوو دایکی پێستێکی ساف ، قژێکی نەرمی درێژ
دوای دڵنیا کردنەوەی لە خۆی چووە خوارەوە بۆلای ئەندامانی خێزانەکەی تا بەڕێبکەون بۆ شوێنی ئاهەنگەکە
ڕاوڵ : ئۆهۆ کچە ڕەش پۆشەکەمان دووبارە ڕەشی پۆشیوە
باوکی : کچەکەم وەکو هەموو جار خۆی جوان کردووە ئاگات لەخۆت بێ کەس لێمت نەبات ئەمشەو
' پێکەنی 'ماڤی : ئایی نەخێر تۆ ئاگات لە دایکم بێت دایکم جوانی مەوزوعەکەیە
' بە دڵ خۆشی 'باوکی : بێگومان من هەموو چاوم لەسەر ژنە تاقانەکەمە
' بە پۆزەوە 'ڕاوڵ تەنها پێ ئەکەنی بە خێزانە بچوک و دڵ خۆشەکەی
باوکی : کەواتە ئێستا بابڕۆین
تای : جیۆن ئامادەی ؟
جیۆن تەنها سەری لەقاند دوای ئەوەی سەعاتەکەی کردە دەستی