𝐩𝐚𝐫𝐭 𝟔

1.9K 263 120
                                    

پێش دەسپێکردن هیوادارم
وەکو پشتگیریەک ڤۆت بکەن 🖤

فەرموون

2:10 am

ماڤی پاڵکەوتبوو بیری لەو شتە سەیرانەی ئەمڕۆی ئەکردەوە کە ڕوویاندا

هەرچەن بیری ئەکردەوە نە ئەچوو بە مێشکیا چۆن ئەو رەفیقی ڕاوڵ دەرچوو چۆنیش ئەمی خۆشویستووە

هەنێ کات مێشکی بۆ ئەوە ئەچوو کە جیۆن پێی ڕابوێرێت و هەڵیخەڵەتێنێت وەک ئەزانن کارەساتی وا لە دنیای ئێستایا زۆر زۆرە

لە بیرکردنەوە بوو لەو کاتە تەلەفوونی بۆهات رایچلەکاند

ناوەکەی خوێندەوە کە جۆنگکووک بوو

هەڵی گرت

ماڤی : ئەلوو
' بە دەنگێکی نەرم '

جیۆن : چیەکەی
' دەنگی گڕ بوو بوو '

ماڤی مچوڕکەیەک سەرتاپای گیانی گرتەوە

ماڤی : هیچ کاتژمێر دووی شەوە ئەبێ چیبکەم

جیۆن هیچی نەوت کامێراکەی کردەوە
ماڤی بینی هیچی لەبەر نییە بەشی سەرەوەی و پاڵکەوتوە تاتۆکانی قۆڵی هەمووی دیارە

جیۆن : کامێراکەو بکەوە
' بە گڕی '

ماڤی هیچی نەوت و کردیەوە

بۆ ماوەیەکە جۆنگکووک تەنها سەیری ئەکا بێ ئەوەی هیچ بڵێ ماڤیش لە شەرما سەیری هەموو شوێنێک ئەکا تەلەفونەکە نەبێت

جیۆن : سەیرم کە

ماڤیش سەیری کرد

جیۆن : بۆچی وا جوانی ؟

ماڤی دوو ئەوەنەی تر سوور بۆوە

ماڤی : ئحم بۆچی تەلەفوونت کرد بەم شەوە ؟ هەروەها ڕاوڵ گوێی لێ بێت توڕە ئەبێ

جیۆن : توڕە نابێ چونکە لەگەڵ مێردی خۆت قسە ئەکەی خۆشی ئەوە ئەزانی ، هەر کاتێکیش بێ تەلەفون ئەکەم وە نەکەی هەرگیز فەرامۆشی کەی جوابم نەیەیتەوە
' بە چاوێکی تیژ سەیری کرد لە کۆتایی قسەکەیا '

ماڤی : لەخەت بوم جواب ئەیەمەوە ئیتر
' بە بێزاری '

جیۆن برۆیەکی لێ بەرز کردەوە

Habibi / J.JK ✓Where stories live. Discover now