Chapter one

348 47 9
                                    

ئـەمـەوێـت ئـەوەنـدە بـێ ویـژدانـانـە لـە بـاوەشـت بـگرم کـە شـوێـنـی تـرپـەکـانـی دڵـم لـەسـەر جـەسـتـەت بـمـێـنـێـت.🙂
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کوڕە بچووکەکە لەسەر جێگاکەی پاڵ کەوتووە و
خەریکی خۆ ئامادەکردنیەتی بۆ گەڕانەوە بۆ کۆریا خۆی لە تەمەنی 10 ساڵیەوە نە گەڕاوەتەوە وە نایەوێت بگەڕێتەوە چونکە دەزانێت دۆزەخی بۆ ئامادە کراوە

لەناکاو لەناو دەنگێک لەناو خەیاڵەکانی هێنایە دەرەوە

؟؟: کوڕە جوانەکەی من وادیارە خۆی ئامادە کردوە بۆ گەڕانەوە ...!!
وای وت کاتێک هاتو لە نزیک کوڕەکەی لەسەر سیسەمەکە دانیشت

جۆنگ کوک: ممم هەر خۆی هیچ چارەیەکی ترم نییە جگە لە خۆئامادەکردن

خاتوو جیۆن: تاقانەکەی من بەڵێن دەدەم کە هەموو شتک باش دەبێت دەی تەمەڵی مەکە وە هەڵسە با دوانەکەوین
وای وت کاتێک لەسەر سیسەمەکە هەڵسا و ماچێۆی سەری کوڕەکەی کرد و بەرەو دەرگاکە ڕۆیشت
جۆنگ کوکیش تەنها سەری بە مانای بەڵای جوڵاند
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دوای نان خواردن و چوون بۆ فڕۆکە خانە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە لایەکی تر کەسێک هاوار دەکات بە سەر سکرتێرەکەی چونکە شتێکی بچووکی هەڵە کردوە هەر کەسێک بیبینێت دەڵێت ئەمە شێتە بەڵام وانییە ئەو تەنها ناتوانێت کۆنتڕۆڵی تووڕەبوونەکەی بکات واکو ئەوانی تر

؟؟؟: هێواش کوڕم هێواش سەقفی کۆمپانیات هەموو هێنایە خوارەوە لەگەڵ ئەو دەنگەت

جیمین: ئەوان ناتوانن کارێک بکەن بەباشی تۆش بەمن دەڵێت هێواشبم؟
ئەو قسانەی بە توڕەی و بۆڵەبۆڵەوە ئاراستەی زڕبراکەی دەکرد

پارک جینیۆنگ: وانابێت پێویستە کۆنتڕۆڵی ئەو تووڕەبوونەی خۆت بکەیت سەیرکە ڕژژ نییە تۆ کارمەندەکان دەرنەکەیت

جیمین: هەرخۆی پێویستن ناکات من کۆنتڕۆڵی بکەم ئەمانە شایەنی ئەوەن

پارک جینیۆنگ: ڕۆژێک دێت شێت دەبم بەدەستەوە
وایوت کاتێک چوو لەسەر قەنەفەی ئۆفیسەکە دانیشت

جینیۆنگ: بیستومە کە ئەمڕۆ بەڕێز جیۆن دەگەڕێتەوە وە کوڕە تاقانەکەشی لە گەڵیەتی
بە فیزێکەوە وای وت

جیمین: ئەرێ من چەند جار بڵێم باسی ئەوانم بۆ مەکە من نامەوێت بیانبینم
بەر لەوەی قسەی زیاتر بکات قسەکانی پێ بڕدران

پارک جینیۆنگ:تۆ نابێت ئەم قسانە بە باوکی هاوسەری داهاتووت بڵێت ها ئەگینا ئەو پەشیمان دەبێتەوە
بە کەمێک گرژوو مۆنیەوە وای وت

جیمین:بە جەهەنەم بەمن چی من نامەوێت ڕوخساریشی ببینم تاوەکو هاوسەرگیری لەگەڵ بکەم

پارک جینیۆنگ: ئەگەر بێتو کوڕەکەیان ببینێت دڵنیام لم قسەیەت پەشیمان دەبیتەوە

چـارەنووسWhere stories live. Discover now