Chapter 7

332 50 10
                                    


نـەبـوونی تــۆ بـوونـی نـیـیـە لـە بـوونـمـا🖤"
.............
.
.
.
.

Enjoy

دوای ئەوەی کە لە خەو هەڵسام و ڕۆتینی ڕۆژانەم کرد ویستم بچم بۆ خوارەوە بۆ ئەوەی خواردن ئامادە بکەم

جۆنگ کوک: ئایە ئەو هێشتان نە گەڕاوەتەو؟
وای وت کاتێک سەیری ژووری هاوسەرەکەی دەکرد

جۆگ کوک: ئەو بەڕاستی نەگەڕاوەتەوە
ئایە من یەکەمین کەسم کە تەنانەت بەر لەوەی یەک شەویش بەیەکەوەبن نەویستراوبێت لەلایەن هاوسەرەکەی؟

jk'pov
بەدەم بیرکردنەوە چوومە خوارەوە بۆ ئەوی خواردن ئامادەبکەم خەریکی ئامادەکنی بووم کاتێک گوێم لە دەنگی کرانەوەی دەرگابوو کە دووکەس بە قاقای پێکەنینەوە دەهاتنە ژوورەوە جگە لە جیمین و خۆشەویستەکەی کەسی تر نیین

سۆجوون: ئاهـ بچکۆلانە بە خێرهاتنەوەمان ناکەیت؟
وای وت کاتێک چاکەتەکەی داکەندو لەسەر قەنەفەکە دای نا

جۆنگ کوک: بەخێر.....

سۆجوون: پێویست ناکات خواردن ئامادەیە بەڕاستی برسیمە
وای وت کاتێک سەیری جیمینی کرد بە داماوی

جۆنگ کوک: کەمێکی تر ئامادەدەبێت

سۆجوون: چی ئامادە دەکەیت
وای وت کاتێک دەچووە چێشتخانەکە

سۆجوون: من حەزم بەمە نییە تکایە شتێکی ترم بۆ ئامادەبکە
وتی کاتێک بە قێزەوە سەیری خواردنەکەی تری دەکرد

جۆنگ کوک: ئمم باشە حەز بە چ شتێک دەکەیت

سۆجوون: گیانەکەم تۆ حەز بە چی دەکەیت
وای وت کاتێک سەیری جیمینی کرد

جیمین: تۆ
وای وت بێ ئەوەی هیچ هەستێک بۆ هاوسەرەکەشی دابنێت

سۆجوون:ئای ئەمە مەڵێ هاوسەرەکەت لێرەیە
وای وت کاتێک خۆی دەخزاند بۆ باوەشی جیمین

جیمین: هیچ گرینگکی نییە ئەو خۆم بەم هاوسەرگیریە ڕازی بوو بەم شێوەیە
وای وت کاێتک دەستەکانی لە کەمەری سۆجوون ئاڵاند

jk'pov
ئایە من کەی بەم شتە ڕازی بووم؟ من تەنانەت نەشم دەزانی کە خۆشەویستی هەیە تاوەکو ڕۆژی ئەڵقەکڕین ئایە ئەمە پێ دەگوترێ ڕازی بوون؟ ئەو تەنانەت پرسیاریشی لە من نەکردووە کە دەمەوێت یاخود نا وەلی بشمەوێت لەو ئەستەمە گوێ پێ بدات

سۆجوون: کە خواردن ئامادەبوو بانگمان بکە ئێمە کارێکی بچووکمان هەیە
وای وت کاتێک دەستی جیمینی گرت و بەرەو قاتی سەرەوە چوون

jk'pov
هیچ شتێکم نەوت تەنها دەستم کرد بە  درووست کردنی خواردنەکەم دوای ئەوەی کە تەواو بوو بانگی ئەوانم کرد دوای ئەوە چووم بۆ ئەوەی گەرماوێک بکەم بەڕاستی ئەم بەیانیە زۆرم برسی بوو کە نەم دەویست گەرماو بکەم لە دوێنێ نیوەڕۆوە هیچ شتێکی واهیم نەخواردووە

چـارەنووسWhere stories live. Discover now