کاتی لێپرسینەوە

31 6 2
                                    







هەر پرسیارێکتان هەبوو
دەتوانن لەدێرەکان بیکەن

لەوشوێنە وەستاین کە دەست دەکرێت
بەحیساباتا و لێپرسینەوە
لەسەر کارەکانمان

وە ئەوکاتەی مرۆڤەکان هانیان بۆ پێغەمەبرکان
دەبرد بۆ ئەوەی شەفاعەتێک بکەن
داواناکەن خودا عەفویان بکات یانی
تیایانە ناوێرێت باسی ئەوەبکات
چونکە هەر باوەری بەخودا نەبووە کافرە
بەس دەڵێت هیچ نەبێت
حیساب بکرێین ئاوا رانەگیریێین لەبەر
ئەو هەتاو گەرامەیە بەبێ لێپرسینەوە و بەبێ
حیساب


پێغەمبەر(د.خ)دەفەرموێت هەموو پێغەمبەرێک
خودای گەورە دایناوە دووعایەکی ‌
لێی قوبوڵەکات ئەگەر هەرچیەک بێت
بەڵام دووعاکەی خۆمم هەڵگرتوە
من لەدنیایە نەمکردووە هەڵم گرتوە بۆ قیامەت
بیکەمە شەفاعەت بۆ ئومەتەکەم

لەو رۆژەیە خودای گەورە ‌لەسەر شەفاعەتی
پێغەمبەر(د.خ)
وەکو رێزلێنانێک بۆئەو
فەرماندەکات بە کردنەوەی دەرگای حیساب
کەوا ئیتر حیسابی خەڵک بکرێت

پێش ئەوانە خودای گەورە
فەرمان دەکات کە جەهەنەم بێنن
عالەم هەر هەمووی لەعەرەساتا وەستێنراوە
وەک پێشتر وتمان مەلائیکەتەکان پۆل پۆل دێنە خوارەوە
‌تا ئاخیر دانەنەیان کە لە ئاسمانی حەوتەمن
دوایحەوتەم ئینجا
عەرشی خوایان لەگەڵ خۆیان هێنا
عەرشی خوایان راگرت ئەوەی هاتە ژێر سێبەری عەرشی خودا
انشاءاللە دیارە هەڵبژاردەی خوایە
هەڵبژاردەی بەندەکانی خودایە لەچاکیا

خوای گەورە کەفەرمانی کرد جەهەنەم بێن

پێغەمبەر(د.خ)دەفەرمووێت
بەحەفتا هەزار زیمام جیراوە
یانی لەحەفتا هەزار لاوە بەستراوەتەوە جیراوە
هەرلایەکشی حەفتا هەزار مەلائیکەت گرتویانە
هەر مەلائیکەتێکیش خودا خۆی دەزانێت
چەن گەورە و چەن عەزیمن

لەگەڵ ئەو گرتنەیە هێشتا جەهەنەم خۆی راپچکێنێت

بۆنمونە ئەگەر لەشوێنێک کەسێکتاندیتبێت
کە تورەیە و شەرەێکی هەیە
زۆر تورەیەو چاوەکانی ئەها دەڵێ بۆتە خوێن
ئاوا تورەیە بەدەکەس گرتبێتیان هەرخۆی
راپچکێنێت تادەرچێت و بچێت لەوکەسە
بدات

کەجەهەنەمیشک دێنن بەوحاڵە دەیهێنن
جەهەنەم غەزەبی خوایەتورەی خوایە
بۆ ئەوکەسانەی کە هەڵەیەن کردووە بێئەدەبیان
کردووە بەرامبەر خودا

بۆیە خۆی راپچکێنێت کە پەلاماری ئەوخەڵکە
بدات کە ئیمانیان بەخودا نەبووە
ئەوانەی کە ئیمانیان بەورۆژە نەبووە
لەحەفتا هەزار لاوە جیراوە

𝘛𝘩𝘦 𝘙𝘪𝘨𝘩𝘵 𝘗𝘢𝘵𝘩 𝘐𝘴 𝘐𝘴𝘭𝘢𝘮❥Where stories live. Discover now