کاتی لێپرسینەوە

21 6 2
                                    





هەر پرسیارێکت هەیە دەتوانی
لە دێرەکان پرسیاربکەیت


وەک وتمان لە پارتی رابردوو ئەوانەی
رێگە بەمرۆڤەکانی تر دەدەن
سوجدەیان بۆبەن و پێیان خۆشە
یان خۆی سوجدە بۆ قەبرێک
دەبات کەسانکێ گومرادەکات و لەگەڵی
سوجدەدەبەن

هەموویان دەخرێنە ناو جەهەنەمەوە

هەرچیەکت پەرستبێت لەو دوونیایە
لەوێ فێڵت پێناکرێ
تاکو کۆتایەکەی ساحەی عەرەسات
بەس موسڵمانی تێدا دەمێنێتەوە


ئینجا خودای گەورە قسەیان لەگەڵ دەکات
دەفەرمووێت (ئەی ئێوە چێتان پەرستوە؟)

دەڵێن ئێمە اللە مان پەرستوە
اللە خودای ئێمەبووە
شەریکمان بۆی بریار نەداوە

حەدیسی پێغەمبەر(د.خ)باس دەکات
دەفەرمووێت خودای گەورە بەشێوەیەک خۆیانی
پێشان دەدات ،،بەشێوەیەک دەزانن
ئەو شێوەیە خودا نیە

دەفەرمووێت من خودای ئێوەم

هەموو دەڵێن پەنا بەخودا دەگرین
خودای ئێمە لەکەس ناچێت
تۆ خودای ئێمە نیت

جا دوات خودا دەفەرمووێت (ئێوە راستەکان
خودای خۆتان دەناسنەوە
لەدوونیا باشتان ناسیوە )

ئینجا بەشێوە راستیەکەی خۆی
خودا خۆی پێشانی عەبدەکانی دەدات
هەر هەموویان سوجدە دەبەن

کەسوجدەیان بۆ پەروەردگاری خۆیان برد
پێغەمبەر(د.خ)دفەرمووێت
٭کەسانێکیان تێدا ئەمێنێت
پشتی وەک دار یان بەرد و دیوار رەقەبێت
هەر چەند دەیەوێت سوجدەبەرێت
بەپشتا دەکەوێت
هەرچەند جارێک دەیەوێت سوجدە بەرێت
سودی نیە بەپشتا دەکەوێت

پشتی ناچەمێتەوە

جا خودای گەورە دەفەرموێت
(ئەی مونافیقینە
ئێوە ئەوانەن لەدونیادا هاتبونە ناو ریزی
موسڵمانەکانەوە دانیشتبوون
لەدڵ کافر بوون
لەریزی ئەواندا بوون دەستنوێژتان نەبوو
بۆ خراپە بۆ جاسوسی
بۆچاڵ هەڵکردن هاتبوونە ناو ریزەکانیانەوە
ئەورۆژانە ئەوانتان هەڵەخەڵەتاندو
بە دوو قسەی شیرین ملتان خوارەکردەوە
براگیان خوا جەزای بەخێرت باتەوە
ئێمەش هەموو موسڵمانین
وازانی ئەمرۆش منت پێهەڵەخەڵەتێنرێت

خودای گەورە دەستێک بەوانەش دەنێت
جیایاندەکاتەوە ئەوانیش بۆ جەهەنەم

نەک هەر بۆ جەهەنەم
خودا دەفەرموێت(مونافیقەکان چ ژانیان
چ پیاویان لە بنی ئاگران
یانی لەخوار کافرەکانیشەوە )

کابرای کافر دەیوت من کافرم
بە ئاشکرا ئەوە عەزابی خۆی وەرەگێرت
تاکو کۆتای

بەڵام مونافیقەکان کافرن بەدڵ بەڵام بەدەم
دەهات لەناو موسڵمانەکان
خۆی بەموسڵمان پێشان دەدا

ئیتر لەکۆتایدا لەساحەی عەرەسات بەس
موسڵمانەکان دەمێنەوە

موسڵمانەکانیش چاکیان تێدایەو خێراپیشان
تێدایە

راستە باوەریان بەخودا هەیە
بەڵام گوناح کاری تێدایە
هەیە گوناحی گەورەی کردووە،هەیە قەتلی
کردووە، هەیە  زوڵمی کردووە ، هەیە
تەحەدای کردووە، هەیە زینای کردووە
هەیە حەرامی خواردیە

تەرازوو بۆ ئەمانەیە

ئەگەرنا کابرای کافر بەس پێوای تەرازووی بۆبکەن
بزانن گوناحی چەندە، چونکە هیچ خێرێکی نیە

خودا دەفەرمووێت(کافرەکان هەرچیەکیان،کردبێت
کارەکانیان بەتاڵە)

خودای گەورە بانگی دەکات ئەگەر چاکەیەکی
کردبێت
دەفەرمووێ بۆکێت کرد؟ بۆمنت کرد؟
ئەگەر بۆمنت کردووە با پاداشتەکەت
بدەمەوە

برۆ بۆکێت کردووە برۆ پاداشتەکەلەوداوابکە
بۆ هەر کەسێکت کردووە بۆهەر ناوێک بۆ هەر عینوانێک، بۆ هەر مەسئولێک بۆ هەر دەسەڵات دارێک، بۆهەر دەوڵەمەنێک
برۆ داوای پاداشتەکە لەوبکە

هیوادارم سودی لێببینن💓
خواتان لەگەڵ







𝘛𝘩𝘦 𝘙𝘪𝘨𝘩𝘵 𝘗𝘢𝘵𝘩 𝘐𝘴 𝘐𝘴𝘭𝘢𝘮❥حيث تعيش القصص. اكتشف الآن