لە دوای تێپەڕاندنی بارێکی زۆر ناخۆشی ژیانم جێگای شانازی بوو بۆم سەرەڕای ئازار و بێکەسیم توانیم بەرگەی بگرم و دووبارە بژیمەوە ، ڕستەیەکی تا سەر ئێسقان بە ئازار ( دووبارە ژیان )!!!
قژەکانم وەک قژی کوڕێک بوو تەنیا ئەوەندەی نیوو پەنجە کەمتر
زیاتر ، تاکە هیوام باپیرم بوو تا ماوەیەک لای ئەو ژیانم بەسەر دەبرد بەڕاستی ژیان لاس کەسێکی بەتەمەن زۆر چیژ بەخشە ڕاستگۆبم خواردنەکان و سەردانەکانی ئەو و سانگ وو ی هاوڕێم شتەکانیان
تا ڕادەییەک ئاسانتر کردبوو زۆر سپاس گوزاریانم ،نزیکی کاتژمێر 5 ئێوارەیە ، لەگەڵ باپیرەم خەریکی ئامادەکردنی سفرەی ئێوارە بوین سانگ وو بۆ نانی ئێوارە هاتەلامان سانگ وو کوڕێکی کۆری بوو لەگەڵ باوک و دایکی هاتن بۆ وڵاتەکەم و بڕیاریاندا بۆ ماوەیەکی زۆر لێره بمێننەوە چونکە کارەکانی باوکی سانگ وو لێرە زۆر بەباشی بەڕێوە دەچوو بازرگانیەکی باشی هەبوو
باپیرم بەتەواوی زمانی کۆری دەزانی و بە منداڵی زۆر هەوڵی لەگەڵ دایکم داوە تا فێر بێت بەڵام دایکم لە خۆشەویستی بۆ زمانی عەرەبی فێری عەرەبی و ئینگلیزی بوو بوو لەگەڵی منیش زۆر بەڕەوانی زمانی عەرەبی و ئینگلیزی قسەم دەکرد ، لەڕێگەی باپیرمەوە فێری کۆری ببوم لەماوەی نەخۆش بوونم باپیرم لە هەوڵی کەمێک دوور خستەنەوەم لە بیرکردنەوە و بێزار بوونم
لەنەخۆشخانە زۆر هەوڵی لەگەڵ دام و فێر بووم
(سانگ وو )ش بە هەمان شێوە زۆر تر بە کۆری قسەی لەگەڵ دەکردمنانی ئێوارە ئامادە یە
باپیرم : دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم ، کە ساڵانێکی زۆر لەوەوپێش دەبووایە هەمان شتم بۆ تۆ و دایکت بکردایە ،خۆم بە تاوانبار دەزانم بۆ مردنی کچەکەم و نەخۆش کەوتنی تۆ بەڵام هەتا کات درەنگ تری نەکردووە دەمەوێت پێت بڵێم و دڵنیام ڕێز لە بڕیارەکەم دەگریت !
من : چی بڕیارێک !
قسەم دەکرد کاتێک دەمم پڕبوو لە خواردن ، سانگ وو ش بەهمان شێوە زۆر بە ڕوونی پێوەی دیار بوو کە دەیوویست بزانێت چیەباپیرم : دەمەوێت ڕەوانەی دەرەوەی وڵاتت بکەم هەرشوێنێک کە خۆت دەتەوێت .
بۆ چەند چرکەیەک وەک شۆکێک وا بووم سەیری سانگ ووم کرد
من : ئەم بڕیارە لە کوێوە هات ؟
سانگ وو : وەرە دەچین بۆ کۆریا !!!
باپیرم : نەخێر هەموو جیهان ئەوێ نا ! ، کچی خۆم باش بیر لەو بڕیارە بکەرەوە ئەوە شتێکە ویستی من و دایکتی لەسەرە دڵنیام ڕۆژێک قسەی لەگەڵ کردوویت لەو بارەیە وە
من : بەڵێ کردی بەڵام، بەداخەوە دەرفەت نەبوو ڕۆژێکی ئاسایی پێم بڵێت ، لەکۆتا ساتی ژیانی
فرمێسک بە چاوەکانم هاتە خوار
باپیرم : دەی کەواتە باش بیر بکەوە
YOU ARE READING
کوڕی جنۆکە
Romanceخوم گرتووە بە خۆشۆردن لە ئێواران و درەنگی شەواندا کاتێک جنۆکەی دڵخوازم دەردەکەوێت ، دەتوانم بڵێم ئەو فریشتەیە بەڵام وا باوە کە نیوەی شەو جنۆکە دەردەکەوێت ، جنۆکەکەی من لەسەر شێوەی پیاوێکە کە بەتەواوی جیاوازە لە هەموو پیاوانی جیهانی دەرەوە گەرچی هەمو...