_Part 12🍒_

600 80 70
                                    

Vote & comment for new part🧸🎀:!
...................................

_Lya's POV_
خوشکەکەم خوشکە نازدارەکەم خوشکە گەورەکەم وا لە نەشتەرگەریایە و کەس نازانێ داهاتووی چۆن ئەبێت ئەترسم شتێکی لێ بەسەر بێت من تەنیا ئەوم هەیە لە ئێستایا

هەمووان لە خەمی منان نامەوێت هیچ قسە بکەم تەنیا دانیشتوم و سێری ئەو ژوورە ئەکەم کە ئەوی لێیە جار جار یەنە دەرەوە بەڵام کەس هیچ ناڵێت

هۆسۆکە دڵ ڕەقەکە ئێستا لە باوەشی گرتووم و دەست بە قژما ئەهێنێت پێم ئەڵێت کە ماریا بەهێزە وە تای ئەویش حاڵی لە من باشتر نییە هەمووان سەر لێشێواوین من کوک جین هیۆنگ و تای لە هەمووان زیاتر خەمی ئەومانە

لەپڕ یەک دنیا پەرستار و دکتۆر بە ڕاکردنەوە بۆ ژووری نەشتەرگەریەکەی ماریا چوون هەستام و منیش ڕامکرد پێم وابێ یەکەم شت بوو کە کردم دوای ئەوەی هاتمە ئێرە بەڵام دەرگاکەیان لەسەرم داخست

دکتۆرێک بەپەلە هات و داوای خوێنی کرد کە گەر بە زووترین کات پەیدا نەکرێ خوشکەکەم لەدەست ئەیەم وەکو شێتێک بەشوێن ژووری خوێن بەخشین ئەگەڕام هەرچۆنێک بێت ئەو خوشکمە پێویستە خوێنی منی بۆ ببێت نەک تەنیا من هەموو کوڕەکانیش هاتن تا پشکنین بکەن و بە زووترین کات خوێنەکە دەستەبەر بکرێت

دواتر دەرکەوت خوێنی من کوک وە تایهیۆنگ بۆ خوشکەکەم ئەگونجێت سەرەتا من خوێنم پێی بەخشی و وتم گەر پێویست بوو با ئەوانیش بیبەخشن

دوای 16 کاتژمێر دکتۆرەکەی هات و بە هیلاکی لەبەردەمم وەستا و وتی

دکتۆر/دوو جار دڵی وەستا بەڵام خۆشبەختانە هێنامانەوە بارودۆخی زۆر خراپە بە پێی ئەوەی گولەکە تەنیا چەند سانتیمێک لە دڵیەوە دوورە وە ئێستا ناتوانم پێتان بڵێم هیچ مەترسی لەسەر ژیانی نەماوە بەڵام باشترە وە ئەیبەینە ژووری چاودێری چڕ
ئاهـێک کێشاو سەرم دانەواند بە مانای سوپاسگوزاری

تای لە خۆشیا وەکو شێت پێئەکەنی هۆسۆک قۆڵی گرتم وتی
هۆسۆک/ بینیت بینیت ئەو باشە بەهێزە سەر ئەکەوێت ئەو چاک ئەبێتەوە
هێزی هیچم نەبوو یەکسەر باوەشم پیای کرد و فرمێسکەکانم دەستیان کرد بە کەوتنە خوارەوە
تای/لیاااا لیااا ماریا باشە ماریای من بەهێزە «بە دڵخۆشی»
_End POV_

A week later

_hoseok's POV_
ماوەی حەفتەیەکە ماریا بێ هۆشە تای بۆ یەک چرکەش لەلای ماریا ناڕوات و هەمیشە لایەتی هەر ئەڵێت کە ماریا خەوتووە و هیلاکە

سەبارەت بە لیا ئەتوانم بڵێم ئەویش لە تای باشتر نییە هەمیشە لە کەنارێک بەتەنها دائەنیشێت و لە ماریا ئەڕوانێت

_گەشتێک بۆ کـۆریــا_Where stories live. Discover now