5

666 91 50
                                    

بەیانی زوو بوو لەخەو هەستام و شاوەرێکم کرد دڵم زۆر خۆشە لە کۆتاییدا جۆنگکوک دەبینم پاش ئەو ماوە زۆرە بێگومان پەشیمان بۆتەوە لەوەی منی پشت گوێ دەخست هەربۆیەش دوێنی ئەوەبدە غیرەی دەکرد ئای خوایە ئەمڕۆ تاقیکردنەوەی بیرکاریشم هەیە بەڵام جۆنگکوک گرینگترە ئەو خۆشەویستی ژیانمە بە تاقیکرنەوەیەک هیچ نابێ نابێت کوک لەدەست بدەم

قژم خاو کردەوەو بەرم داوە کەمێک ماکیاژم کرد تەنورە کورتەکەم لەبەر کرد خۆم ئامادەکرد وەک ئەوەی بۆ قوتابخانە بڕۆم دایک و باوکم ڕێگە نادەن بەبێ ئاگایی ئەوان بۆ هیچ شوێنێک بڕۆم جانتاکەم هەڵگرت و ڕۆشتمە خوارەوە ئەوان خەریکی نانی بەیانی بوون

کاڤیا : بەیانی باش

ئەوان : بەیانیت باش

دایکم : کچم ئەمڕۆ من و باوکت درەنگ دەگەڕێنەوە داپیرەت زۆر نەخۆشە وەک دەزانی بۆیە کە هاتیەوە ماڵەوە لە ڕێگا خواردن بکرە

کاڤیا : باشە دایکە دەی من دەڕۆم خواتان لەگەڵ

باوکم : کچم تۆ هیچت نەخوارد

جین : لە قوتابخانە شتێک دەخوات

دەڕۆشتم بۆ قوتابخانە لە بەردەم قوتابخانەکە ڕاوەستام سەیرم کرد کەس دیار نییە تەنیا قوتابیەکان نەبێت کە دەڕۆنە ژورەوە ئای خوایە دەبێت دیسان بیری چوو بێت یانیش بۆچی درەنگ کەوت ئای جۆنگکوک تۆ چی لە من دەکەی یانگ بەرەو ڕوم هات

یانگ : بەیانی باش کچی جوان خێرە وا خۆت جوان کردوە

دڵنیام گەر پێی بڵێم ناهێڵێت بڕۆم لەگەڵی

کاڤیا : ئێ هیچ نیە چاوەڕێی تای ئەکەم

یۆنگ : ئۆو ئامۆزا قۆزەکەت بۆچی چاوەڕێی دەکەی

کاڤیا : وتی کە شتێکم پێ دەدات دوام کردبوو تۆ بڕۆ ژورەوە منیش دواتر دێم

یۆنگ : کاڤیا من لە گەمژە دەچم بۆچی وا شڵەژاوی کەواتە

کاڤیا : من نەشڵەژاوم باسی چی دەکەی گەمژە دەی بڕۆ

یۆنگ : نەکا هەستت بۆی هەبێ همم

کاڤیا : قسەی بێ مانا مەکە

سەیرم کرد جۆنگکوک لەوبەری شەقامەکە سەیرم دەکای لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی

کاڤیا : دەی کچێ بڕۆ مبیش دواتر دێم

یۆنگ : باشە چاوەڕێت دەکەم

یۆنگ ڕۆشت منیش بەرەو لای جۆنگکوک ڕۆشتم سواری سەیارەکە بووم

جۆنگکوک : بەیانی باش شازادەکەم

کاڤیا : بەیانی تۆش باش خۆشەویستم

جۆنگکوک : تۆ دەتەوێت شێتم بکەی چۆن دەکرێ هێندە جوان بی سوێند دەخۆم تۆ جوانترین کچی فریشتە جوانەکەم

قایشەکەی بۆم بەست و سەیری ڕوخساری دەکردم زۆر نزێک بوو لێمەوە سور بومەوە زەردەخەنەیەکی شڵەژاوم کرد ئەو دوور کەوتەوە

کاڤیا : بۆ کوێ دەڕۆیین

جۆنگکوک : بۆ شوێنێک کە تیایدا قسە بکەین و وڵامی پرسیارەکان دەمەوە

کاڤیا : دەتوانین لێرەش قسە بکەین

جۆنگکوک : ئازیزم تۆ متمانە بە خۆشەویستەکەت ناکەی

کاڤیا : بێگومان دەیکەم ئەوە نیە لەگەڵت هاتوم

جۆنگکوک : ئەمەوێت لە ھەموو شوێنک لەگەڵم بی تۆ نازانی چەندە خۆشم دەوێی شیرینەکەی من تۆ تاقانەی منی

دوای کەمێک ڕێگای ئۆتۆمبێلەکە بەرەو ناوچەی گانگنام دەڕۆیشت گەشتینە بەردەم ماڵێکی زۆر جوان وەک کۆشک وابوو ڕۆشتینە ژورەوەو خۆنگکوک دەبەزی کەمێک دەترسام جۆنگکوک دەرگاکەی کردەوەو دابەزیم کەمێک سەیری دەوروبەرم کرد جۆنگکوک دەستی گرتم

جۆنگکوک : نیگەران مەبە ئێرە ماڵی منە دەی وەرە ئازیزم

کاڤیا : بەڵام بۆچی هاتوین بۆ ماڵەکەی تۆ جۆنگکوک دەمانتوانی لە کافێیەک یان هەر شوێنێکی تر قسە بکەین

جۆنگکوک : لێرە ئاسودە تر دەبین تەنیا منو تۆین

کاڤیا : مەبەستت چییە

جۆنگکوک : .................



________________________

________________________

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.
مانگ ئاسا.jk(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now