32

624 98 45
                                    

Vote

Comment

Dast pe bka 💘

______________




ڕۆژی دواتر ڕۆژی پێش ئاهەنگەکە

لەمارکێت دەسوڕامەوە خەریکبووم بەدوای کاندییە دڵخوازەکەم دەگەڕام لەکۆتایدا دۆزیمەوە هەندێک شتی ترم هەڵگرت و ڕۆشتمە لای کاشێرەکە پارەکەی بدەم دەستێک مەچەکی گرتم و کارتەکەی خۆی دا بە کاشێرەکە سەیرم کرد ئەو گەمژەییە چی ئەکات بوە بەچاودێر بەسەرمەوە دەستم لەدەستی دەرهێناو پارەکەم داو ڕۆشتمە دەرەوە

جۆنگکوک : هێی بوەستە

کاڤیا : چیت دەوێ

جۆنگکوک : بۆچی وەک منداڵێک ڕەفتار دەکەی

کاڤیا : تۆ مێشکت لەسەر خۆتە بۆچی دێتە سەر ڕێگام

جۆنگکوک : گەمژە مەبە من بە ڕێکەوت تۆم لە مارکێت بینی

کاڤیا : کەواتە هەرکاتێک بمبینی دەبێت بێزارم بکەی

جۆنگکوک : تۆ ئێستا دەستت کردوە بە بێزاربوون لە من واهـ باوەڕپێنەکراوە

کاڤیا : بۆچی بەجۆرێک قسەئەکەی وەک ئەوەی هیچ ڕووینەدابێ

جۆنگکوک : بۆچی چی ڕوویداوە

بەگاڵتەجارییەوە پرسیاری کرد

کاڤی : تۆ منت لەناوبرد من نامەوێ بتبینم تێبگە جیۆب جۆنگکوک نامەوێ بتبینم تکایە لە ژیانم بڕۆ دەرەوە وازم لێ بینە مەیە سەر ڕێگام

بەهاوارەوە قسەکانم کرد

جۆنگکوک : بۆچی بەجۆرێک قسەئەکەی وەک ئەوەی من زۆرم لێ کردبی تۆ خۆت ویستت ببین بە خۆشەویست ئەوە تۆ بۆی دەستت پێ کرد

کاڤیا : من دەستم پێ کرد و تۆ کۆتایت پێهێنا

جۆنگکوک : کەواتە ئێستا چییە ناکرێت قسەت لەگەڵ بکەم تەنها لەبەر ئەوەی جیابوینەوە ئای خوێە گیان بەتەواوی وەک کیم تایهیۆنگ ڕەفتار دەکەی

ڕوخسارێکی باوەڕپێنەکراویم پێدا

کاڤیا : تۆ جێتھێشتم و من ویستم بگەڕێیتەوە لەکاتێکدا دەستدرێژیت کردە سەرم لە کاتێکدا من شایەنی یەکێک بووم بیەوێت بمێنێتەوە

جۆنگکوک : تۆ بەوە دەڵێی دەستدرێژی هەموو خۆشەویستەکان ئەوە ئەکەن

کاڤیا : جۆنگکوک بێدەنگ هەی هیچ و پوچ

فرمێسک لە چاوەکانم قەتیس بوو هەرکاتێک بیردەکەمەوە کە چۆن یاری پێمکردو دەستدرێژیکردە سەرم لەکاتێکدا دەپاڕامەوە بوەستیێ وە ئێستاش لەبەرامبەرمە وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێ خەریکە لە ئازاردا دەمرم

جۆنگکوک : ھەركات لەكاتی باسكردنی برین،ئازارەكاندا دڵ پڕ چاو تەڕ بوویت ئەوە بزانە ھێشتا برینەكان سارێژنەبوون تەنھا لەگەڵ ئازارەكانیدا راھاتووی تۆ ناتوانی بێ من بژیت کچی کیم تۆ ئاڵۆدەی منیت

مانگ ئاسا.jk(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now