Part(1)

729 85 67
                                    

-
-
-

بەدەنگی ئەلەرمی مۆبەکەم خەبەرم بۆوە بەڕاستی ژیان بەبێ خەوتن هیچ مانایەکی نیە من دەمەوێ زیاتر و زیاتر بخەوم وەلحاسڵ لەسەر جێگا خۆشەویستەکەم هەستام بەرەو گەرماوەکە چوم تەنیا دەموچاوم شۆرد چونکە شەو پێش ئەوەی بخەوم خۆم شۆرد لەگەرماوەکە هاتمە دەرەوەو ڕۆشتمە خوارەوە.

بەڕێگاوە بوم بەرەو خوارەوە گوێم لێبو دایک و باوکم قسەدەکەن پێیەکانم بەبێ ویستی خۆم بەرەو هۆڵەکەی بردم.
لەپشت دەرگاکە ڕاوەستابوم شۆک بوم بەوەی بیستم کە باسی چی دەکەن دایکیشم دەیویست باوکم لەبڕیارەکەی پەشیمان بکاتەوە منیش بێ هیچ قسەیەکە چومە ژورەوە بەڵام ئەوان هەستیان نەکرد بەوەی کە من لەژورەوەم
دەمێکە گوێدەگرم بزانم ئەو قسەیەی باوکم دەیکا تاکو کوێ دەگا.
لەوکاتە دایکم سوڕاو چاوەکانی کەوتنە سەر من منیش بەدڵتەنگیەوە سەیرم کرد دایکم زۆر غەمبار دەردەکەوت تاوەکو وتی

(T.B: خ.پاڕک=دایکی جیمین/ ب.پاڕک= باوکی جیمین)

خ.پاڕک: جیمین (بەغەمباری)
جیمین: ئاا بەڵێ جیمین
(دەمویست زوو بچمە ژورەکەم سەرم لەژێر سەرینەکەم دانێم بەکوڵ بگریم)
خ.پاڕک: گوێت لەهەموو قسەکان بوو؟
سەرەتا سەیری جیمینی دەکرد دواتر سەیرکردنەکانی گواستەوە سەر ب.پاڕک
جیمین: ئهم بەڵێ
ب.پاڕک: بۆوا سەیرم دەکەی خۆ هەر دەبا پێمان گوتبا
ب.پاڕک کەمێک بەساردی وتی کاتێک قسەکانی ئاڕاستەی خ.پاڕک کرد
خ.پاڕک: تکایە لە بڕیارەکەت پەشیمان ببەوە ژیانی وێران مەکە ئەو جارێ زۆر بچوکە
فرمێسکێک لەچاوەکانم کەوتەخوارەوە نەمتوانی بەرگریان لێبکەم
(بەڵێ باوکم دەیەوێ من هاوسەرگیری بکەم لەگەڵ کوڕی هاوبەشی کۆمپانیاکەی).
ب.پاڕک: نەپرسم پێکردوە هەتا بڵێم ڕازی دەبی یاخود نا نە پرسیش دەکەم
بەتوڕەیی و کەمێک بەدەنگی بەرز ئەوەش وایکرد ئەو دڵە داماوەم بەخراپترین شێوە لەلایەن باوکمەوە بشکێت چ باوکێک هەتاوەکو ئێستا منی بە کوڕی خۆی دانەناوە کەچی لەخوێنی ئەوم ئێستاش دەیەوێ بەزۆر هاوسەرگیری بکەم لەگەڵ کەسێک کە ناشی ناسم دڵنیام کەسێکی خراپ دەبێ چونکە گوێم لێبو وتی پارەیەکی زۆر قەرزارە منی لەجیاتی قەرزەکەی داوە هەروەها لەگەڵ ئەو پیاو مافیایانە دەستی تێکەڵ کردوە.
باوکم ویستی بڕوا بەڵام گەڕایەوەو وتی
ب.پاڕک: خۆتان ئامادە بکەن بەیانی دێنە داوات
شۆک بووم یانی ئەوەندە بێویژدانە منی فرۆشت بەو پیاوە ئێستاش دەڵێ سبەی دێتە داوام یانی هەروا زوو ئاخر ئەوە مرۆڤە دەتوانی ئەو تاقە کوڕە بفرۆشێ بەرگەم نەگرت هەموو شتێک لەپێش چاوەکانم ڕەش بوون.
-
-
-

322 Words


سڵاوتان لێبێ من نوسەری تازەم زۆر حەزم دەکرد چیڕۆک بنوسم بەڵام دودڵ بوم لەوەی نەتوانم بەباشی بینوسم ئیتر لەدوای هەوڵدانێکی زۆر ویستم ئەو چیڕۆکە بنوسم💖💖
هیوادارم بەدڵتان بی کیوتەکانم دەزانم کەم بوو هەوڵدەدەم پاڕتی داهاتو زیاتر بی💖🥰
ئەجە پێشبینی بکەن دەبی ئەو کوڕە کێبی کە جیمین دەبی هاوسەرگیری لەگەر بکا؟

یـاریـزانـەکـەم✔️Where stories live. Discover now