Part(9)

318 65 10
                                    

-
-
-

هەر ئەولاو ئەولام دەکرد نازانم لۆ خەوم لێناکەوی

یەک کاتژمێرە دەمەوێ خۆم بخەوێنم بەڵام خەوم لێناکەوی

وەستام لەجوڵەکردن کاتێک گوێم لێبو دەرگاکە دەکرێتەوە خۆم بەنوستو دانا

پاش کەمێک هۆپی هاتە سەر جێگاکە نەفرەت لۆ دێتە ئێرە نەمزانی چیدەکا چونکە چاوەکانم قەپاتن بەڵام دواتر کەمەرمی گرت و بۆخۆی ڕاکێشا نەفرەت ئێستا کوڵمەکانم ڕەنگی خوێنیان گرتوە

شۆک بووم کاتێک ئەو قسانەی کرد هەرچەندە دەنگی زۆر نزم بوو بەڵام گوێم لێبو ، ئایا ئەو خۆشەویستی هەیە ڕێگرن خۆشەویستی لەگەڵ بکا یانیش چی

بەڵام دڵنیام هۆپی کەسێکی خۆشدەوێ ئێستا دڵنیا بومەوە ئەوی ئەم هاوسەرگیریەی نەویستیە دیارە بەزۆر پێیان کردوە

بەڵام شۆکتر بوم کاتێک گریا هەرگیز نەمدیوە ئاوا خەمبار بێ وە ئێستا دەبینم دەگری زۆر شۆکم ئاهـ جیمینی گەمژە خۆ ئەویش دڵی هەیە

ویستم کەمێک یارمەتیدەری بم بەشکم شتێکم پێبکرێ یانیش کەمێک هێوری بکەمەوە

بۆیە چاوەکانم کردەوە بەدەستەکانم فرمێسکەکانیم سڕی بینیم چۆن شۆک بووە

هۆپی: تـ تۆ نەنوستبوی؟

ههه زۆر کیوتە دەم و لوتی سور بۆتەوە بەهۆی گریان چاوەکانی خڕکردبو (وەچی ئەو ئیمۆجیەی👈🥺)

جیمین: ئێ ببورە خەوم لێنەدەکەت

هۆپی: گوێت لەقسەکانیش بوو؟!

هیوای دەخواست گوێی لێنەبوبێ بەڵام دەڵێ نەنوستوم واتا گوێی لێبوە

جیمین: بەڵێ ببورە بەڵام بێ مەبەست گوێم لێبو

سەری داخستبو یاری بەپەنجەکانی دەکرد

هۆپی: باشە ئەوەندە مەڵێ ببورە

کاتێک خۆی ڕێکخستەوە دانیشت

جیمین: واتا توڕە نی؟

ئەویش هەستاوە دانیشت

هۆپی: نەخێر بۆچی توڕەبم

بەهێمنی وتی کاتێک سەیری جیمینی کرد

جیمین: ئێ وتم نەوەک توڕەبی چونکە گوێم لەقسەکان بو

هۆپی: نەخێر بەڵام ئەوقسانە بەکەس مەڵێ

جیمین: باشە، بەڵام دەکرێ پێم بڵێی ئەو کێیە واتا ئەگەر ئاسایی بی
(بەدودڵی وتی)

پاش ماوەیەک بێدەنگ بون جیمین زانی باسی ناکا بۆیە

جیمین: کێشەنیە ئەگەر ناتەوێ باسـ.....

قسەکانی بڕدران کاتێک هۆپی دەستی بەقسەکرد

هۆپی: ئێمە واتا من و بەیکهیۆن لەتەمنی منداڵیەوە پێکەوە بوین ئێمە ئامۆزای یەکترین هەر لەوکاتەوەی لەدایک بویمە دایکی بەیکهیۆن منی بەخێو کردوە کە دەکاتە مامۆژنم چونکە ئەوکاتەی من لەدایک بوم دایکم کۆچی دوایی کرد بەرگەی ئازاری منداڵبونی نەگرت چونکە نەخۆش بوو ئیتر من و بەیکهیۆن بوینە برا لەبۆ یەکتر بەبێ یەکتر نەدەچوینە هیچ شوێنێک بەیەکەوەش دەخەوتین کاتێک تەمەنم بوە 15 ساڵ هەستێکی سەیرم بۆی هەبو ئەوکاتانەی لێم نزیک دەبۆوە یاخود دەستی بگرتبام دڵم وەک دەهۆڵ بۆی لێیدەدا نەمدەزانی ئەو چ هەستێکی بۆم هەیە بەڵام کاتێک بوم بە 18 ساڵ دانم بە خۆشەویستیەکەمنا بۆی ئەویش منی قبوڵ کرد بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک بزانێ ئێمە خۆشەویست بوین هەر پێکەوەش دەخەوتین چونکە نەیان دەزانی ئێمە هەستمان بۆ ڕەگەزی مێ نیە

ڕۆژێک کاتێک ماچی یەکترمان دەکرد باوکم ئێمەی بینی ئەوکات زۆری لەمن دا نەیهێشت چاوم پێی بکەوێتەوە مامم و مامۆژنم بەپەیوەندیەکە ڕازی بون بەڵام باوکم ڕازی نەبوو بەهیچ شێوەیەک ئێستا نازانم هەر لەشوێنەکەی خۆیان ماون یان نا چونکە باوکم هەڕەشەی لێکردم لەوەی ئەگەر بچم بیبینم ئەوا ئەو دەکوژێ بۆیە نەچومە بینینی ئێستاش نازانم حاڵی چۆنە.

بەکوڵ دەگریا وەچی باسی ڕابردوە خەمناکەکەی دەکرد

کاتێک ئەو حاڵەیم بینی خێرا توند لەباوەشم کرد
سەریم لەسەر سینگم دانا دەستێکم لەدەوری هۆپی داناو دەستەکەی تریشم بەقژی دائەهێنا تا ئارام بێتەوە هۆپی تا دەهات زئاتر دەگریا

پاش ماوەک دەنگی نەما زانیم نوستیە لۆیە لەباوەشم دەرم هێنا پاڵم کەواندە سەر جێگاکە

جوان دامپۆشی منیش پاڵم داوە

ئاهـ مێشکم زۆر جەنجاڵە ئیتر بامنیش بخەوم.

-
-
-

496 Words
چێژببینن💖✨

هاییی کونە باشن

ئەوەش پاڕتی نوێ دەزانم کەمیشە بەس دەستم زۆر دێشی ناتانم زۆری بنوسم لەبەر درینگۆ پاڕتم دانا💖💖

ئۆجە دەبی هۆپی بەیکهیونی ببینتەوە؟!

هیوادارم بەدرتان بی گورەکانم💜✨

یـاریـزانـەکـەم✔️Where stories live. Discover now