Part(2)

400 78 46
                                    

-
-
-

لەسەر قەنەفەی هۆڵەکە خەبەرم بۆوە کاتێک ڕوداوەکانی کەمێک پێش ئێستام بیرهاتەوە فرمێسکەکانم ڕێگای خۆیان گرتەبەر بۆسەر کوڵمەکانم خۆزگەم دەخواست ئەو شتانە خەونێک بوبان بەڵام ئیتر ڕاستیە

لەناو بیرکردنەوەکانم هەتمەدەرەوە بەدەنگی دایکم
خ.پاڕک: کوڕم بەهۆش خۆت هاتیەوە (بەغەمباری ڕۆیشت لەتەنیشتی دانیشت)
جیمین: دایکە توخوا بڵێ باوکم گاڵتەی دەکرد (دەمویست قەناعەت بەخۆم بینم کە بەئەنقەست وای وتوە)
خ.پاڕک: خۆزگە گاڵتە دەبوو، زۆر لێی پاڕامەوە هەتا لەبڕیارەکەی پەشیمان بێتەوە بەڵام سودی نەبوو
جیمین: بەڵام من نامەوێ ئەو هاوسەرگیریە بکەم
خ.پاڕک: منیش نامەوێ ژیانی کوڕە تاقانەکەم لەناو ببەم بەڵام ناتوانم هیچ بکەم چونکە باوکت زۆر توڕەدەبێ ئەگەر ڕازی نەبی (بەچاوی پڕ فرمێسکەوە سەیری جیمینی دەکرد)
بێ هیچ قسەیەکی تر هەستامەوە بەرەو لای دەرگاکە ڕۆیشتم
خ.پاڕک: جیمین دەچیە کوێ کوڕم؟
جیمین: دۆزەخ. (بەتوڕەیی ڕێگەم نەدا هیچ قسەیەکی تر بکا چومە دەرەوە)
سواری ئۆتۆمبێلەکەم بووم
تێلم بۆ جۆنگکوکی هاوڕێم کرد

لە تێل📲
کوک: سڵاو هاوڕێ چۆ~ (بەدڵخۆشی سڵاوی لێکرد بەڵام کاتێک هەستیکرد کە جیمین دەگری وەستا لەقسەکردن)
کوک: جیمین؟ ئەوەچیتە ئەوحاڵە؟ بۆچی دەگری؟چیبوە؟ (بەغەمباری هەموو قسەکانی لەسەر یەکتر وت)
جیمین: جـ جۆنگکوکا (هەنسک) لەماڵی؟
کوک: ئێ بەڵێ بەڵێ پێم بڵێ چیبوە؟
جیمین: ئێستا دێم هەموو شتێکت بۆباس دەکەم
بواری نەدا جۆنگکوک هیچ قسەیەکی تر بکا تێلەکەی داخستەوە
بەڕێگاوە بوو بەرەو ماڵی کوک

ئیند تێل📲

  

باسێکی کورت دەربارەی جیمین و جۆنگکوک
جیمین 20 ساڵە کوڕێکی کیوتە دڵی زۆر ناسکە ڕەنگی چاوی هەنگوینیە پێستی نەسپیە نەقاوەییە دایک و باوکی هەیە یەک هاوڕێی هەیە ئەویش جۆنگکوکە.

جۆنگکوک 22 ساڵە کوڕێکە تێکەڵ بەهۆت و کیوتە زوو توڕە دەبی وە کەمێک درەنگ ئاشت دەبێتەوە ڕەنگی چاوی ڕەساسیە پێستێکی سپی هەیە دایک و باوکی نییە یەک هاوڕێی هەیە ئەویش جیمینە.

-
-
-

زۆر خەمی جیمینمە دەبی هۆکاری گریاندنی چی بوبێ خوایە لەڕێگا توشی ڕوداوێک نەبێ
نازانم کێ دڵی دێ فرمێسک لەچاوەکانی بهێنێتە خوارەوە
لەناکاو لەدەرگا درا منیش بەخێرایی دەرگاکەم کردەوە بەڵام چیم بینی
جیمین چاوی سوور بوبۆوە لەبەر گریان
بێ هیچ شتێک ڕێک لەباوەشی کردم زۆر بەتوندی
تا ئاسودەبێ منیش لەباوەشم کردەوە سەری لەناو ملم نوقم کردبو دەگریا بەکوڵ منیش دڵم بۆی دەسوتا نەمدەزانی چیبکەم تا دورکەوەتەوەو وتم
کوک: وەرە بچینە ژورەوە
جیمین ڕۆشتە ژورەوە منیش گڵاسێک ئاوم تێکرد لەبۆم برد تا هێمن بێتەوە
جیمین: سوپاس
لەبەر گریانەکەی هەر ئەوەتە گوێم لەدەنگی بوو
کوک: نۆشت بێ

ماوەیەک وابێدەنگ بوین تا گوتم
کوک: جیمینا دەتوانی پێم بڵێی هۆکاری گریاندنت چییە
دوبارە فرمێسکێک لەچاوەکانی کەوتە خوارەوە بەڵام زوو سڕی
جیمین: بـ باوکم دەیەوێ (هەنسک) هـ هاوسەرگیری بکەم.........(جیمین هەموو شتێکی لەسەرەتاوە بۆ جۆنگکوک باسکرد)

هەموو قسەکانی لەسەر یەکترکرد لەکۆتایی گریا منیش خەم لە حاڵی هاوڕێ بێچارەکەم دەخۆم
کوک: باشە مەگری وەرە باوەشم دەی (بەتوندی جۆنگکوکی لەباوەش کرد سەری لەسەر سینگی نوقم کردبو)
جۆنگکوکیش دەستی بەسەری دادەهێنا تا هێمن بێتەوە
جیمین: کوکیاا چیبکەم من نامەوێ ئەو هاوسەرگیریە بکەم، من تەنها دەمەوێ هاوسەر گیری لەگەڵ (......) بکەم (بەچپەو گریانەوە)
کوک: بەڕاستی نازانم چیبکەم هێشتا شۆکم بەوەی کە باوکت کارێکی وای کردوە
جیمین: ئەو دڵە داماوەی من تەنها بۆ ئەو لێدەدا

پاش کەمێک قسەکردن جیمین هەستاوە
کوک: بۆکوێ جیمینا
جیمین: هەرچەندە نامەوێ بەڵام دەبێ بچمەوە
کوک: هەرکاتێک پێویستیت پێم بوو بێ هیچ دوودڵیەک وەرە، باشە
جیمین: زۆر سوپاس جۆنگکوکا تۆ نەبای نەمدەزانی چیبکەم
کوک: ئەو قسانە چیە هەرکاتێک ویستت وەرە دەرگای ماڵەکەم هەمیشە راوەیە بۆتۆ
بەزەردەخەنەی کەروێشکی کە دڵ دەتوێنێتەوە
جیمین: باشە جارێ بای
کوک: خوات لەگەڵ ئاگاداری خۆت بە
هەرکە زانیم ئۆتۆمبێلەکەی دیار نەما ڕۆیشتمەوە ژوورەوە

-
-
-

529 words
چێژ ببینن💖✨


هایییی ئەوە ئەمڕۆ دوو پاڕت بنوسم ئێوەش هاوکاریم بکەن هاوڕێکانتان تاگ بکەن💖💖🥰✨

ئەجە بەڕای ئێوە جیمین دەچێتەوە ماڵەوە؟
بەڕای ئێوە دەبێ (ئەو) مەبەستی کێبێ جیمین ئاوا خۆشی دەوێ؟
کێ دەزانێ دڵبەرەکەی جیمین ناوی چیە؟

یـاریـزانـەکـەم✔️Where stories live. Discover now