Karina pov;
"لە ھۆڵەکە دانیشتبوین بە کۆبوونەوەیەکی ھاوڕێیانە لەگەڵ جێنی و لیسا و وۆنیۆنگ و تایھیۆنگ و کای و سۆنگھوون، با خۆم بناسێنم من ٢٤ ساڵم کۆلێژی بازرگانیم تەواو کردووە بەڵام جارێ کار ناکەم دەربارەی ھاوڕێکانیشم، کای ٢٦ ساڵە و کۆمپانیای خۆی ھەیە کە دووەم بەناوبانگترین کۆمپانیایە لە کۆریا، تای'ش ٢٦ ساڵە و ئەویش کۆمپانیای خۆی ھەیە و سێیەم لە بەناوبانگترین کۆمپانیایە لە کۆریا، سۆنگھوون'یش ٢٤ ساڵە ھەمان تەمەنی منی ھەیە و جێگرەوەی باوکیەتی کە باوکی پەڕلەمانتارە، جێنی و لیسا'ش ٢٥ ساڵن ھەردووکیان کۆمپانیایەکیان ھەیە کە ھاوبەشن تێیدا و دیزاینەرن، وۆنیۆنگ'یش ٢٢ ساڵە و ساڵۆنی خۆی ھەیە کە بەناوبانگترین ساڵۆنە لە کۆریا، ئەوەش تەمەن و کاری ئێمەیە و ماوەیەکی زۆرە من ھەستم بۆ تای ھەیە و دەربارەی تای'ش نازانم ھەمان ھەستی بۆمن ھەیە یان نا، جێنی و کای ماوەی دوو ساڵە خۆشەویستن، وۆنیۆنگ و سۆنگھوون'یش ماوەی ٦ مانگە خۆشەویستن، لیسا'ش سینگڵە وەک من و تای، دەربارەی کەسایەتیمان با ڕاستی بڵێم ئێمە ھەموومان لەخۆبایین، جێنی کەسێکی کەمێک توڕە و گاڵتەجارانەیە بەڵام لە دەرەوە کەسێکی خانمانەیە، کای'ش کەسایەتی وەک جێنیە، و لە دەرەوە پیاوانەیە، لیسا'ش کەسێکی سارد دیارە بەڵام لەگەڵ ئێمە و خێزانەکەی وانییە لە دەرەوەش کەسێکی ساردە، وۆنیۆنگ کەسێکی کراوەیە بەڵام تەنھا لەگەڵ دەوڵەمەندەکان لەگەڵ ئێمە و خێزانەکەی زۆر شیرینە ھەروەھا وۆنیۆنگ جوانیەکی خەیاڵی و بێ ھاوتایی ھەیە، سۆنگھوون'یش لەگەڵ ئێمە و خێزانەکەی زۆر کراوە و باشە بەڵام لە دەرەوە گرینگی بە کەس نادات و جوانیەکی خەیاڵی و بێ ھاوتایی ھەیە، دەربارەی تای نەک لەگەڵ خەڵک بەڵکوو لەگەڵ ئێمەش زۆر کراوە نییە و ساردە و لە دەرەوە زۆر ساردترە، دەربارەی خۆشم لەگەڵ ھاوڕێکانم و خێزانەکەم کراوە و ڕووخۆشم بەڵام لە دەرەوە زۆر نا، ئێستا ھەموومان دانیشتوین لە ھۆڵی ماڵەکەی تایی کەسمان قسە ناکەین تا جێنی کەوتە قسە"
![](https://img.wattpad.com/cover/347287178-288-k926682.jpg)
YOU ARE READING
بکوژی لادێیەکە•the killer of the village
Horror"ئێرە زۆر خۆشە" 'وایە' 'کارینا تکایە برۆ' 'ناتوانم' 'دەبوو ڕزگارم کردبا بەڵام نەمتوانی ئەو مرد' 'چی بوو؟ ئەمە' 'ئایە ژیان ھەلت پێدەدا؟' ئەگەر ھەر ئایدۆڵێک خۆشەویست بن مەبەستم شیپ نییە بیرۆکەی خۆم نییە ھی ھاوڕێیەکمە💕