Chapter two

164 35 230
                                    

Karina pov:

کارینا:من شتەکان بۆ چەند خولەکێکیش ھەڵناگرم خێرا دەیکەم بۆیە لەوانەیە لەگەڵیشم بوبێ شەوێک

"پێکەنینێکی فیزم کرد و چاوێکم لە تای داگرت"

تای:گەمژە

"زۆر ھیلاک بووم یەکسەر خەوتم تا گەیشتین"

کای:ئاھھ پشتمم ڕەق بووە

جێنی:خەمت نەبێ شەو چاکی ئەکەمەوە

کارینا:جێنی سنووری خۆت بزانە ئێمە لێرەین

جێنی:باشە گەمژە

"چوینە ژوورەوە ژوورەکانم نیشاندان جێنی و کای لە ژورێک دەمێننەوە و وۆنیۆنگ و سۆنگھوون'یش بە ھەمان شێوە لە ژورێک دەمێننەوە و لیسا بەتەنھا لە ژورێک و تای و خۆشم بەتەنھا ئاوا، جلەکانم ڕێک ئەخست لەپڕ ھاوارێک ھات لە خوارەوە زۆر ترسام خێرا چووم"

کارینا:چی بووە

"بە ھەناسە تەنگی وام وت"

لیسا:لێرە مەلەوانگە ھەیەە

"بە دڵخۆشی وای وت منیش ھەناسەیەکی قوڵم داوە ئارام بوومەوە ڕۆشتم توڕەش بووم کەمێک، چوومە سەرەوە جلەکانم چاک کرد بەڵام ھەستم کرد کەسێک سەیرم دەکا لە پەنجەرەکە چووم سەیرم کرد کەس نەبوو زیاتر چوومە پێشەوە بینیم سۆنگھوون'ە لەگەڵ وۆنیۆنگ گەمژانە، دواتر چومە خوارەوە بینیم تای برسیەتی جێنی'ش نانی حازر کردووە تەنھا ماوە دایبنێ منیش دانیشتم لەسەر کورسیەکە"

بکوژی لادێیەکە•the killer of the village Where stories live. Discover now