2

119 35 12
                                    

.
.
.
.
.
.
.

" بیرت دەکەم ئەی ئەو کەسەی لەچاو دووری و لە دڵ نزیکی "

.
.
.
.
.
.
.

جیمین سەیری دەستەکانی یۆنگی دەکرد
کاتێ فرمێسک لەچاوەکانی دەکەوتن

یۆنگی دەستی هەمووی برین بوو
بەهۆی زۆر کار کردنەوە

یۆنگی :
شششش ، بۆچی دەگری گیانەکەم..؟

بە دەستە بریندارەکانی فرمێسکەکانی جیمینی دەسڕی

جیمین :
یـ یۆنگی دەستەکانت..

یۆنگی :
جیمیناهـ ئەوانە برینێکی بچووکن ئازاریان نییە..

هەوڵی دەدا قەناعەت بە جیمین بێنێ، بەڵام جیمین خۆی خستە نێو باوەشە گەرمەکەی یۆنگی و سەری خستە سەر سینگی و بەهێمنی دەگریا

جیمین :
بۆچی وا دەکەیت..؟

یۆنگی :
خۆشەویستم تکایە وامەکە بۆ بچکۆڵەکەمان باش نییە..

دەیوویست بابەتەکە بگۆڕێ

جیمین :
بۆچی ئەوەندە بە سەختی کار دەکەیت..؟

بەچاوە سوورەکانی سەیری یۆنگی کرد
لووتی سوور هەڵگەڕا بوو بەهۆی گریانەکەیەوە

یۆنگی :
دەمەوێ ژیانێکی خۆشتان بۆ دابین بکەم..

بە زەردەخەنەیەکی ساختەوە گووتی
جیمین ڕووخساری یۆنگی گرت و ماچی کوڵمەی کرد

جیمین :
بەڵام ئێمە ژیانێکی خۆشمان هەیە..

یۆنگی :
بەوە دەگوترێ ژیان..؟

جیمین :
گیانی من پێکەنینێک لەگەڵ تۆ هەموو خەمی دونیام بیردەباتەوە..

یۆنگی پڕ بە سۆز و خۆشەویستیەوە سەیری دڵبەرەکەی دەکرد

یۆنگی :
هەموو ڕۆژ سوپاسی خوا دەکەم کە تۆی پێ بەخشیووم..

نێوچەوانیانی پێکەوە نووساند
چاوەکانیان داخست

بێدەنگی ، ئارامی ، خۆشەویستی ، سۆز ، گەرمی
ئەوانە هەموو ئەوانە بوون کە هەستیان پێدەکرد

بەڵام خاتوو.مین ئەو ساتەی تێکدا
لە دیوەکەی تری دەرگاکە هاواری دەکرد

ئازارەڪانــی ژیـان || ʸᵐ [ڪۆتایــی وەرزی یەڪەم]Where stories live. Discover now