3

113 33 44
                                    

" بەهۆی ئازارەڪانی ژیانەوە بوومە بێ هەستترین مرۆڤی سەر زەوی "

...

یۆنگی بە دڵخۆشیەوە ڕۆشتە کافێکەوە
ڕۆشتە لای کارمەندێک

یۆنگی :
سڵاو دەتوانم بزانم بەڕێوبەری ئەو کافێیە لەکوێیە..؟

کارمەند :
بێگومان , لەوێیە..

بە دەستی ئاماژەی بە ژوورێک دا

یۆنگی :
سپاس..

ڕۆشتە لای دەرگاکە و هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی
لەدەرگاکەی دا

بەڕێوبەر :
وەرە ژوورەوە..

یۆنگی :
سڵاو..

گووتی کاتێ ڕۆشتە ژوورەوە و خۆی چەماندەوە

بەڕێوبەر :
سڵاو..

یۆنگی :
بۆ ئاگادارکردنەوەکەی دەرەوە هاتووم..

بەڕێوبەر :
ئۆهــ بەڵێ بەڵام پێش تۆ کەسێک وەرگیراوە ببورە..

بەو قسەیە یۆنگی زۆر خەمبار بوو
سەری نزم کردەوە

یۆنگی :
ببورە لەکاتم گرتی..

بەڕێوبەر :
کێشە نییە..

یۆنگی :
کاتێکی خۆش..

خۆی چەماندەوە و ڕۆشتە دەرەوە ، کە ڕۆشتە دەرەوە دووبارە سەیری ئاگادارکردنەوەکەی کرد

لێیکردەوە و دڕاندی و فڕێیدایە نێو کیسەی خۆڵەکە
بەخەمباری ڕۆشتە سەر کارەکەی

...

ئێوارە~

یۆنگی لەلای دایک و باوکی دانیشتبوو
بەشڵەژاوی سەیری باوکی کرد

یۆنگی :
ئممم باوکە..؟

بەڕێز.مین :
چیت دەوێ..؟

یۆنگی :
دەتوانم ئۆتۆمبێلەکەت وەرگرم..؟

بەڕێز.مین :
بۆ چیتە..؟

یۆنگی :
دەمەوێ لەگەڵ جیمین بڕۆینە دەرەوە...

بەڕێز.مین :
نەخێر..

ئازارەڪانــی ژیـان || ʸᵐ [ڪۆتایــی وەرزی یەڪەم]Where stories live. Discover now