Pov writer
لەدێر زەمانەوە لە شانشینێکی دوور شاژنێکی زۆر دڵ رەق حکومڕانی ئەو ناوچەیەی دەکرد ، کە پێش ئەوەی ببێت بە شاژن ، باوکی ئاگاداری باش بوونی ڕەفتارەکانی دەکردەوە هەمووکات بەڵام لەلای ئەو یەک شت گرنگ بوو ئەویش (جوانی) ، هەربۆیە کاتێک بوو بە شاژن ئەو کچەی جوان بوایە لەناو شانشینەکەی ئەوا دەی گرتن و دڵی دەخواردن لەبەر ئەوەی کاتێک بچووک بوو لەمنداڵییەوە داپیرەی جادوی جوانی دابوو پێی بەڵام بەمەرجێک ئەو جوانییە دەمێنێتەوە و دەتوانێت زیاتر بژی ئەویش تەنها بەخواردنی دڵی جوانترین کچ لە ناو شارەکەیئەمڕۆ لە بەرواری ۲۲/٨/۱٨۷٥ کچێک ، کچێکی زۆر جوان لەدایک دەبێت کە تەنانەت لە شاژنیش ڕێک تر و جوانتر بوو بەناوی بێڵ ، بەڵام ئەو جوانییە چ سودێکی هەیە ئەگەر دڵت باش نەبێت؟؟
دایک و باوکی ئەو کچە زۆر ترسان لەوەی کە شاژن بزانێت کە کچێکی زۆر جوانیان بووە بۆیە بێ ئەوەی شاژن و پیاوەکانی هەست بکەن ئەو شەرستانیەتەیان جێهێشت چوون بۆ شانشینی مایڵی تاکوو کچە تاقانەکەیان بتوانێت بژیت
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەلەهەمان کاتدا کوڕێکی تەمەن نۆساڵان کە بەبێ ویستی خۆی هات بۆ شانشینی کڵۆوی تەنها بۆ کرێکاری کردن بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی ، کوڕێکی بێ دایک و باوک غەریب کە تەنانەت لەو وڵاتەش ناژیت ئێ بەڵێ ئەوە هەمووی کاری شاژن مایس شاژنی مردن ، شاژنی ڕەش چەند نازناوێکی تر ..
وە با بزانین کە ئەوکەسەی کە خراپە هەتا سەر دەمێنێتەوە؟
∕//////////////////////∕//∕∕///////∕∕///∕∕∕∕∕////////////////////////////
زیاتر حەزم بەو چیڕۆکەیە لەشێوەی کلاسیک و ئەوشتانە بۆیە وتم با تایبەترین بخوێننەوە خوێنەرەکانم وە ئێوەش کۆمێنت و ڤوت لەیادمەکەن
![](https://img.wattpad.com/cover/348485427-288-k994881.jpg)
YOU ARE READING
[𝗛𝘂𝗻𝘁𝗲𝗿]JK
Actionکاتێک شاژن داوا لە ڕاوکەرێکی بیانی وڵاتەکەی دەکات کە ، تاکوو دڵی کچێکی جوانی ئەو شانشینەی بۆ بهێنێت کە لەژێر دەستی خۆی نییە ، بەڵام ئایە ئەو ڕاوکەرە دوای فەرمانەکانی شاژن دەکەوێت یان دڵی دەتوانن بینەری بن هەرئێستا ، چێژی لێببینن کۆتایی هاتووە