𝐗𝐕

138 25 57
                                    

povجۆنکووک
ئەوسەیرێکی ئێمەی کرد ڕاستەو خۆ تێبینی بێڵای کرد کە لێرە نییە

جۆنکووک:سڵاوت لێبێت پایە بەرز

هەموومان وامان وت

خاوەنشکۆ: سڵاو لەئێوەش ، کوانێ بێڵا؟

نامجوون:خاوەنشکۆ ئەو لەلای شاژنی ڕەشە ئەوی ڕفاندووە

ئەو ڕەنگی تێک چوو

خاوەنشکۆ:چۆن ڕێگەتان دا ئەو بیبات

جین:ئێمەش نازانین کە چۆن ئەویان بردووە

جۆنکووک:ئێمەتەنها پێویستمان بە یارمەتیتە

خاوەنشکۆ:چۆن دەتوانم یارمەتیتان بدەم؟

شۆگا:پێویستمان بە هەندێک سوپا هەیە وە بەشاژنی ڕەش ڕابگەیەنن کە جەنگمان دەوێت دڵنیابە ئەوە باشە تۆشی تێدەکەوێت . دەمانەوێت قەڵاکە داگیر بکەین

خاوەنشکۆ:ئەوە ئەستەمە شاژنی ڕەش سوپاکە مرۆڤ نین ناتوانین ئەو کارە بکەین

جۆنکووک:بەڵام بێڵا پێی ڕاگەیاندین کە تۆ یارمەتیمان دەدەیت

خاوەنشکۆ:بەڵێ بەڵام بەو شێوەیە نا

جۆنکووک:دەبێت پەلەبکەین مەڕاسیمی دڵخواردنەکە دوو ڕۆژی ترە ئەگەر وانەکەین ئەوا بێڵا دەمرێت لەگەڵ دایک و باوکی

خاوەنشکۆ:ن.نازانم سوپامان زۆر نییە لەئێستادا

تایهیۆنگ:ئەی خەڵکی شانشینەکەت ئەی ئەوانیش دەیانەوێت لەجێگایەکی گەورەتر و خۆشتر بژین بۆچی داوا لەوانیش نەکەین پایەبەرز؟

جیمین:ڕاست دەکات

لەولاوە کوڕێک هات کە تەمەنی لەدەورو بەری نۆزدەکان بوو وادیارە کوڕیەتی

ماتی:ئەوە چی بووە باوکە ؟ ئۆ بەخێرهاتن

وای وت کاتێک سەیرێکی ئێمەی کرد

خاوەنشکۆ:کوڕم ئاوانە داوای یارمەتی دەکەن

ماتی:بۆچی؟

وای وت و سەیری ئێمەی کرد

جۆنکووک:بۆ ڕزگارکردنی بێڵا لە شاژنی ڕەش

ماتی:چیی؟ بێڵا لەلای شاژنی ڕەشە باوکە دەبێت هەرئێستا ڕزگاری بکەین

خاوەنشکۆ:کوڕم ئێستا ئامادەنین بۆ داگیرکردنی قەڵاکە

ماتی:هەموو شتێک دەکەم بۆ بێڵاکەم

وەیش کە گێژە ئێمە خەمی ڕزگارکردمنمانە ئەویش وەی ئەگەر لەبەر پاشای نەدەبوو یەک مستم لەناو دەمی دەدا

ماتی:باوکە هەرئێستا منیش سوپای خۆم دەهێنم دەڕۆین و بێڵا ڕزگار دەکەین

بەپەلە وای وت ویستی بڕوات

شوگا:بۆستە شازادە نابێت بێ پلان کاربکەین




ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەوەش پاڕتی نوێ بۆمی ئەکتیڤ کەن ، کۆمێنتی خۆتان بنووسن ڤۆتیش بکەن


[𝗛𝘂𝗻𝘁𝗲𝗿]JKWhere stories live. Discover now