𝐈𝐕

214 34 10
                                    

povبێڵا
کاتێک گەڕامەوە ماڵەوە باوکم لەسەر قەنەفەکە دانیشتبوو و ڕۆژنامەی دەخوێندەوە باشە وادیارە زوو هاتوومەتەوە چوومە ژوورەکەم دوای ئەوەی سڵاوم لە باوکم کرد شتەکانم دانا،

بێڵا:باوکە بۆچی گەشتێکمان پێناکەیت؟

باوکم:بێڵا کچم ، پێم وتی ئێمە ناتوانین لێرە لەو شانشینە بڕۆینە دەرەوە باشە

بێڵا:باوکە تەنها هۆکارەکەیم پێبڵێ با بیزانم

باوکم:کچم ،جارێ تۆ بچووکیت بۆ زانینی ئەو هەموو کارەساتە

بێڵا:من بچووک نیم تۆ تەنانەت بەتەمایت بەشووم بدەیت ، ئەی بۆ چی شتەکانم پێناڵێیت

باوکم:باشە گەر دەتەوێت هۆکاری ئەوە بزانیت ئەوە دانیشە بەڵام بێ ئەوەی بترسیت

چی بترسم

povشاژن
ئۆ پاسەوانەکانم وتیان کە ئەومان بینیوە بە دوور بین کە لە دارستانەکە پەڕیوەتەوە وادیارە کوڕێکی کۆری هەتیو زۆر بەهێزە باشە ، بۆم دەرکەوت بێڵا کچی برامە کە تەنها لەبەر ئەوەی خانەوادەکەی بپارێزێت ئێرەی جێهێشت هه من ڕقم لە کەسی ترسنۆک دەبێتەوە گەر براکەشم بێت هەر دەیکوژم

povبێڵا
باوکم:کچم من لەبەر ئەوەی ناهێڵم بچیتەدەرەوە کاتێک تۆ تازە لەدایک بوویت ئێمە خۆی خەڵکی شانشینی ڕەشین ، وە شاژن خوشکی بچووکمە من لەبەر خانەوادەکەم ئێرەم جێهێشت لەبەر تۆ

بێڵا:باشە باوکە بۆچی لەبەر من

باوکم:کچم تۆ زۆر جوان بوویت خۆشت دەزانی شاژنی ڕەش هەرکەسێک جوان بێت ئەوا کە گەورە بوو دڵی دەخوات نەبادە تۆش زیندانی بکات

بێڵا:باوکە چی ئەگەر منیان دۆزیەوە

باوکم:کچم من و دایکت لەگەڵتین

هاتوو منی لەباوەش گرت بەڕاستی ترسێک لە دڵم دروست بوو


povجۆنکووک
باشە هه هه هه وا لەناو شانشینی مارڵیم بەڕاستی سەرنج ڕاکێشە ، باشە ئێستا چۆن ئەو کچە بدۆزمەوە ؟ دەچم لەو دووکانە دەپرسم

جۆنکووک:سڵاو ئەم کاتەت باش بەڕێزم

دووکاندار:سڵاو کوڕی گەنج چۆن بتوانم یارمەتیت بدەم؟

جۆنکووک:بمبورە لە کاتیشت دەگرم بەڵام من لەدوای کچێک دەگەڕێم ناوی بێڵایە

ئەوتۆزێک بیری کردەوە

دوکاندار:ئۆ بێڵای جێلت بەڵێ دەیناسم ماڵیان لەو خوارووەیە و خانوێکی سوری خشتە ، بۆستە بەڵام بۆچی ماڵی ئەوان دەپرسیت ؟

ئەی هاوار لەو پرسیارە

جۆنکووک:ئێ ئەوە من خزمێکی دوریانم بەڵێ

دووکاندار:باشە خوات لەگەڵ

منیش بێئەوەی هیچ بڵێم ڕۆیشتم ، باشە خانووی خشتی سور ،ئەوەتا خۆم لەلای دارێک شاردەوە ئێستا من چۆن ئەو کچە بهێنمە دەرەوە، هیچ پلانێکم نییە ئایش جۆنکووکی گەمژە ،مستێکم لەسەری خۆم دا، ئۆهه هەر لەتۆم کەم بوو سەگێکی دراوسێیان دەحەپی وادیارە دەیەوێت ئاشکرام بکات بۆیە منیش ڕۆیشتم

نازانم شەو لەخەو بیفڕێنم ئەی خۆم من چی ئەو هەموو ڕێگایە هەڵی بگرم دواتریش خەبەری دەبێتەوە ، ئەی دایک و باوکی؟ نازانم چی بکەم ، یاخود خۆم بکەم بە خۆشەویستی ، دەی هاوڕێیان ئێوە دانەیەک هەڵبژێرن ، با ڕای زۆرینە وەرگرین باشترە لەیەک کەس


ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
دەی هاوڕێیان ئێوە ڕای خۆتان بنوسن کام ڕێگا باشترە کە جۆنکووک هەڵیبژێرێت ، ڤۆت و کۆمێنت لەیاد مەکەن

[𝗛𝘂𝗻𝘁𝗲𝗿]JKWhere stories live. Discover now