𝑃𝑎𝑟𝑡 ²²

33 7 1
                                    

بـیـری دەنـگـت و هـەناسـەت ئـەکـەم بـێ هـەسـت🖤🪐

Hoppla! Dieses Bild entspricht nicht unseren inhaltlichen Richtlinien. Um mit dem Veröffentlichen fortfahren zu können, entferne es bitte oder lade ein anderes Bild hoch.

بـیـری دەنـگـت و هـەناسـەت ئـەکـەم بـێ هـەسـت🖤🪐

♡~

31/12/2021

ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە هەموو شتێک تیایا ئەگۆڕێ بەکورتی ئەڵێم هەمووشتێ! ئایا ئەزانی واتای ئەوەچیە؟ کاتێ ئەڵێی هەموو شتێ ئەگۆڕێ واتا ژیانی کەسەکانیش ئەگۆڕێ  ئەوەلەبیر مەکە " ژیانی کەسەکان " بەڵێ ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە چەندان شتی خۆش و ناخۆش ڕوودەدا ئەوڕۆژەیە کە هەنێک تیای خەمبارن هەنێکیش دڵخۆش

سو و شایانگ لەبەردەمی ئۆتۆمبێلە گەورەکان وەستاون بەم بەیانیە زووە وە یۆنگی و جیمینش لای شایانگن

یۆنگی: ئاگاداری خۆتبە شایانگ تکایە

شایانگ: هیچ نابێ کاکە

وتی و سێری سوی کرد

شایانگ: بڕۆین؟

سو: بەڵێ

جیمین: ئاگاداری خۆتبە شایانگ تکایە

شایانگ: خەمت نەبێ جیمین

جیمین سێری سوی کرد بەڵام دووبارە خەیاڵی ڕۆشتوە  بۆچی هەمووکات خەیاڵی ئەڕوا؟ وەک ئەوەی بیر لەشتانێکی زۆر بەئازار بکاتەوە هەرگیز لەدنیای واقیعانیە هەر هەلێکی بۆ بڕەخسێ ئەچێتە دوونیای خەیاڵەکانیەوە و لە ژیانی ڕاستی دوور ئەکەوێتەوە

جیمین: تۆش ئاگات لەخۆتبێ سو

سو هاتەدەرەوە لەخەیاڵەکانی و وتی

سو: باشە

سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوت شایانگ یەکسەر زانی سو بیر لەچی ئەکاتەوە وەک بڵێی مێشکی خوێندۆتەوە بە نیگەرانی سەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتن سو سێری دەرەوەی ئەکرد شایانگ توند دەسەی گرت وەک بڵێی ئەیەوێ بڵێ من لەلاتم هەرگیز بیر لەوانە مەکەوەسو خەندەی کرد بۆی پاش کەمێ گەشتنە کۆمپانیا هەر یەکەو بۆ ئۆفیسی خۆی لەوەیە بپرسن ئەگەر شایانگ لەبێدەنگی ئەترسێ چۆن بەتەنیا لە ئۆفیسەکەی  کار ئەکا؟ بێگومان سو پێی وتوە گۆرانی داگیرسێنێ یاخود ئەو شوێنەی ئەوی لێیە پەنجەرەکانی کراونەتەوە بۆیە بەئاسانی گوێت لە دەنگی ئەوناوە ئەبێ
.
.
.
.
جۆنکوک: گەورەم ؟

"♡𝑆𝑒𝑐𝑟𝑎𝑒𝑡 𝑏𝑜𝑥♡".....Wo Geschichten leben. Entdecke jetzt