𑁍𝑐𝒉𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 1𑁍

396 84 532
                                    

﴿هیوادارم خۆشی و چێژی لێ ببینن﴾
تێبینی: هەموو کارەکتەرەکان خەیاڵین.


.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

☠︎︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

☠︎︎

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

ئێرمانۆ
لە ئاسمانی تەم و مژاوی دا...
لەنێو دارستانی چڕ و پڕاوی دا...
لە ڕێگای چۆڵ و تەڕاوی دا...
لە دەنگی فیشەک و هاوار دا...
غەرق بووم لە ئازار و خوێن دا...
لە دەنگی خێرایی ئۆتۆمبێل دا...
تەنها پیاوێکی شڵەژاو بێ ئارام بووم لەم بارودۆخە ناهەموار و دارستانە سامناکەدا، بە توندی و خێرایی شوفێریم دەکرد تا بتوانم هاوڕێ بریندارەکەم لە مەرگ و دەستی ستەمکاران بپارێزم، دڵی منیش لە ختووڕەدا بەردەوام بوو لە خورپە بە جۆرێک هەناسەی لێ دەگرتم، ئاڕاستەی چاوم گواستەوە بۆ ئاوێنەی ئۆتۆمبێلەکە سەیری دواوەم کرد ئۆتۆمبێلەکان زیاتر و زیاتر دەبوون، دەنگی تەقە و فیشەک دەسەڵات و واڵایی خۆی هەبوو لەم شوێنەدا، بەڵام بۆ ساتێک گوێم لە هەناسە تەنگی و ناڵە ناڵی هاوڕێکەم نەما کە پێشتر بەهۆی ئازارەوە هەیبوو، کە گورج چاوم سوڕاند بۆ تێڕامانی چاوەکانم زەق بوونەوە و ڕەنگم بە سیماوە نەما، ترس لە دڵمدا چرۆی کرد بە بینینی کە چۆن دەستی لەسەر چەپی سینگی بوو چاوەکانی داخست بوو، هاوکات خوێنی گەشی دەستی ماندوویی پڕ خوێن کردبوو، جەستەم لە سەرتاپاوە کەوتە لەرز بە دیتنی ڕووخساری سپی هەڵگەڕاوی، بینیم چۆن وەک ماسی لەناو دەریای خوێنی خۆیدا ڕۆچووە و هەناسەی لێ بڕاوە بەڵام نوقەم نەکرد، لە دڵی خۆمدا مشتومڕ و شەڕم بوو زیندووە یاخود نا؟!! ترسام ئیدی ڕۆیشتبێت و خۆم بە هیوای زیندوومانەوەی بخافڵێنم، هەرکە دەستم لەسەر شانی دانا....دوای ئەو دەنگە گەورەی کە لە ئۆتۆمبێلەکەوە هات گوێبیستی هیچ نەمام،....کە چاوم لەو تەم و بۆنە ناخۆشەدا کردەوە خۆم بینیەوە بە هەڵگەڕاوەیی لەناو ئۆتۆمبێلە هەڵگەڕاوەکەدا، هەستم بەو خوێنە دەکرد کە چۆن لەبرینی نێوچەوانمدا ڕێچکەی کەوتنە خوارەوەی دەگرت، ئەو ئازارەی لە مێشکمدا بوو دەنگێکی زیقی لە گوێمدا دروست دەکرد، کە ئاڕاستەی سیمای خوێناوی خۆمم گواستەوە بۆ تێڕامانی هاوڕێکەم، جەستەی شەکەت و شل بووی کەوتبووە ناو خوێنی خۆی، بە ئازارەوە ویستم جەستەی بجوڵێنم بەڵام نەمتوانی چیتر بەرگە بگرم و چاوەکانم داخست....

﴿گوڵی مردن﴾Where stories live. Discover now