𑁍𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 3𑁍

60 30 300
                                    

⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩

.

.

.

.

.

.

☠︎︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

☠︎︎

.

.

.

.

.

.

.

ئێرمانۆ
ڕووخسارم بە خێرایی خەم و پەژارە دایگرت، ئەو خۆشبەختیە لەبەر چاوانم دا وێڵ بوو دووبارە هەستە نەرێنیەکانم بیر و هۆشمیان برد و زۆر ناڕەحەتیان کردم، سەر و سیمام گرژ کرد و ئانیشکم لەسەر مێزەکە دانا و دەستەکانم کۆکردەوە، بۆ چرکە ساتێک لە زەویەکە ڕامام دەنگم لە خۆم بڕی و دووبارە بیرکردنەوە دەستی بۆ درێژکردم بەڵام ناتوانم بەسەر خۆمدا زاڵ بم لەگەڵیا ڕێم کرد، ڕێگام بە بێدەنگی دا بە ئازادی ماڵەکەم داگیر بکات و هەوا پاکژەکەی باخچەکەم ڕێ بکاتە ماڵەکەم، بە ناو لوت و سینەمدا بڵاوببێتەوە،
دەنگی باکە بە هێواشی دەگەیشتە گوێکانم،...
ئەی ئەو شەوە تاریکانەی لە هێز و سامناکی وەک منداڵێکی ساوای بێدەسەڵات لە خۆتدا غەرقم دەکەیت، داوا دەکەم گوڵەکەم لە بانگێشت کردنی خۆت بەدوور بگری و لە بڕی ئەوە پاڵی بنێیت بەرەو ڕووناکی ژیانی،
ئەی ئەو مردنەی بینینی جوانی چاوی گوڵەکەم لێ دەستێنیت...من هێشتا تێر نەبووم لە تێڕامانی چاوە گەردوونیەکانی...
هەر هیچ نەبێت با ئەو تەمەنەی ماومە بە تێڕامانی ئەو چاوانە بەسەر بەرم کە هەرگیز بە چاوانم نەچوون،...ئەی ئەو بایەی بە هێزی هاتنت کین و بوغز لەگەڵ خۆتدا دەبەیت داوا دەکەم ڕۆژگاڕێ خۆڵی سەر گۆڕم لەگەڵ گەڵا هەروەریوەکانی پایز ببەیت بۆ لای گوڵەکەم... فلۆرا، بەڵکو هەر هیچ نەبێت با بۆنی باوکە پیرە بێ دەسەڵاتەکەی بیربێت، باشە من چیمە؟ وەک بڵێی وەسیەت نامە دەنوسم، فلۆرا ڕاست دەکات ڕەشبینیەکەم وام لێ دەکات پیرتر بم، بیرکردنەوەکانم بەرەو شوێنێکم دەبەن لەگەڵ تەمەنم ناگونجێت،
بێ ویست هەستێکی ناخۆش هەبوو دڵم زۆر بە خێرایی لە سینەمدا لێی دەدا، جەستەم گەرم داهات بوو، وەک ئەوەی چاوەڕێی بیستنی هەواڵێکی ناخۆش بم، چما هەستێکی سەیری نەناسراو پێم دەڵێت شتێکی باش ڕوونادات، بە حەسرەتم ئەم هەستەم هەڵە بێت و ئەو شتەی بیر و هزرمی سەرقاڵ کردووە ڕوونەدات، ئۆقرەم لێ هەڵگیرا نەمتوانی چیتر لەسەر ئەم کورسیە بم وەک بەردێکی بێ ڕوح، هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و هەستامەوە بەرەو نزیک پەنجەرەکە ڕێم کرد لەو گوڵە ڕامام کە لەسەر لێواری پەنجەرەکەم دانابوو.

﴿گوڵی مردن﴾Where stories live. Discover now