𑁍𝒄𝒉𝒂𝒑𝒕𝒆𝒓 2𑁍

96 32 401
                                    

⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩⁦✧✧⁩


.


.


.


.


.


.

☠︎︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

❣︎

᯾✿︎❦︎✿︎᯾

☠︎︎

.


.


.


.


.


.

.

ئێرمانۆ
فلۆرا ڕۆیشتە ژوورەکەی بەڵام بە خێرایی هاتە دەرەوە چما دەیزانی کە شتێکی لە بیرکردووە هەرگیز نەدەبوایە لەبیری بکات، هەر ئەو خۆشیەی بوو بیر و هزری تەواو بۆ لای خۆی بردبوو، چما خۆشی هەموو شتێک لە بیر مرۆڤ دەباتەوە؟ وا سەرسامکەر و نایابە؟، هەڵبەتە دەبێت وابێت گەر نا چۆن خەڵک بە دوای خۆشیان وێڵن،...تەنانەت منیش ڕۆژانێک لە ناو مێرگی کەیفی و خۆشیدا ڕۆچوو بووم، بەڵام لەگەڵ زیاد بوونی تەمەنم پتر خۆزگە بەو ڕۆژە نەگەڕاوانەم دەخوازم کە لەگەڵ کاتدا ڕێچکەی ماڵئاوای و وێڵ بونیان گرت،
بەڵام ئەو شادیەی کە چەند ساڵە بێ ئۆقرەیم بۆیی چاوەڕوانم ڕۆژگارێ بێتە خزمەتم،
چما ڕۆژێک دێت یاخود مەزنی و سامناکی مردن دێتە حوزوورم و بە چنگی تیژی یەخەم دەگرێ و لە خۆیم دەئاڵێنێ و غەرقم دەکات،
جا ئەوسا هەناسەی ژیانی دژوارم لێ دەستێنێت و دەبم بە گوڵێکی پەژموردەی باخێکی پەشێو، نهۆ تەمەنێ زۆرم نیە بەڵام ئیدی ڕۆحە ماندووەکان بە ئەسپایی دەڕۆن بەرەو مردنی نادیار و شاراوە، منیش دەبێ گوڵێک لە دوای خۆم جێ بێڵم کە چەندەها ساڵە چاوەڕێی گەورە بوون و پێگەیشتنیم بەڵام هێشتا پێویستی بە ئەوین و گرینگی پێدانە، مەرگ ئەو دێوەزمەیە کە هەمووانی تۆقاندووە هەر کە مردن لێیان نزیک بێتەوە دەتۆقن، لەوانەیە لەبەر ئەوەبێت لە ناز و نیعمەتی دونیا تێر نەبوون و چاو برسیبن یان توانای لادانی تاوانە زۆرەکەیان نەبێت یان خۆیان بۆ مردنی بێ رەحم ئامادە نەکردبێت، بۆیە بەهەر شێوەیەک بێت دەیانەوێت لێی هەڵبێن و ڕزگاریان بێت بەڵام حەسرەتی هاتنەدی ئەو ئاواتەیان نایەتە دی، کەچی هەندێک مرۆڤ کاتێ دەکەونە ناو چاڵی تاریکی ئەم جیهانەوە ئەوەندە دەستەوەستانن پەنا دەباتە بەر ئەو شتەی لێی تۆقیوە ئەویش مردنە،...ناچار بیرکردنەوە قوڵەکانم هاتمە دەرەوە و تێبینیم کرد فلۆرا بە هێمنی هات و لە بەرامبەرم لەسەر کورسیەکە دانیشت، پێکەنینێکی تێکەڵ بە شڵەژان و شەرمەزاری کرد و منیش خەندەیەکی بچووکم لە ڕوکارم پیشاندا بۆ ئەوەی ئەو شەرمەزاریەی کە ناخی کۆبۆتەوە لێی رزگار بێت، بۆیە درێژەم پێدا و وتم:
کێشە نیە دەزانم لەبیرت کردووە تووڕە نیم!

﴿گوڵی مردن﴾Where stories live. Discover now